بەوێنە.. رووخسارێکی وەک مانگ و لەشێکی ترسناکی هەیە

خەندان لایف-

خانمێکی ڕوسی بەناوی ژولیا فینز، سەرەڕای ئەوەی خاوەنی ڕووخسارێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێشە، بەڵام بە بینینی لەشولارە ترسناکەکەی سەرتدەسوڕمێت.



ژولیا 18 ساڵە بە ڕووخسارە شێوە منداڵەکە ناسراوە، بەهۆی جوانی دەموچاویەوە و هاوشێوەی بوکێکی باڕبیە، بەڵام ژولیا لە تەمەنێكی منداڵیەوە دەستی بە وەرزشی لەشجوانی کردووە، هەر بۆیە لە ئێستا خاوەنی لەشێکی زۆر بەهێز و ماسولکەی گەورەیە شێوەیکی ترسناکی هەیە.



ژولیا دەڵێت کاتێک چوومە قوتابخانە وەرزشم دەکرد بەڵام بەشێوەیەکی هەڕەمەکی، پاشان بەشداریم کرد لە هۆڵ و خولەکانی تایبەت بە وەرزشی لەشجوانی و دروستبوونی ماسولکە لەلایەن ڕاهێنەری شارەزاوە ڕاهێنانم پێدەکرا.



لە ئێستادا ژولیا یەکێکە لە خانمە بەهێزەکانی وەرزشی لەشجوانی و بە "جوانترین یاریزانی لەشجوانی جیهان ناسراوە"، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ناوبانگێکی باشی هەیە.














ئه‌م بابه‌ته 108371 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو