وێنە..مستەفا فەهمی یادی 74 ساڵەی تەمەنی دەکاتەوە

خەندان لایف-

ئەکتەرە بەناوبانگەکەی میسر مستەفا فەهمی یادی 74 ساڵەی تەمەنی لەگەڵ هاوسەرەکەی لە کۆنسێرتێکی تایبەتی محەمەد فوئاد کردەوە.

مصطفى فهمي


مسەتەفا فەهمی کە یەکێکە لە هونەرمەندە ناسراوەکانی سینەمانی میسری لەشەوی 8 ئۆگستۆسدا لەگەڵ هاوسەرەکەی بەشداریان کرد لە ئاهەنگێکی گۆرانیبێژی ناسراو محەمەد فوئاد، بەبۆنەی یادی 74 ساڵەی تەمەنیەوە، لەکاتی خۆیدا وەک گەنجێکی قۆز و جوان ناسرابوو.

مصطفى فهمي


مستەفا لەدایکبووی ساڵی 1942 لە قاهیرە، سەر بە بنەماڵەی شەرکەسیە و برای بچووکی حسێن فەهمیە، بەکالۆریۆسی هەیە لە سینەمادا، لەسەرەتاکانی ژیانیدا هاوسەرگیری لەگەڵ خانمێک دەکات بەناوی باتریشیا و کوڕ و کچێکی لێدەبێت، پاشان جیادەبێتەوە و هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر "ڕانیا فەرید شەوقی" دەکات، بەڵام پاش ماوەیەک جیادەبێتەوە.

مصطفى فهمي


مستەفا بەشداری لە زۆر فیلم و درامای میسری دەکات و ڕۆڵی سەرەکی بینیوە و خاوەنی چەندین خەڵاتی سینەماییە.

مصطفى فهمي


مستەفا لەپاش ماوەیەکی زۆر و لەدوای تێپەڕینی تەمەنێک هاوسەرگیری دەکاتەوە لەگەڵ خانمە ڕاگەیاندنکار فاتن موسا و تا ئێستاش پێکەوە دەژین و ناکۆکی لە نێوانیان دروست نەبووە و پێش چەند ڕۆژێک یادی هاوسەرگیریان کردەوە.

 

مصطفى فهمي وزوجته

مصطفى فهمي وزوجته

ئه‌م بابه‌ته 9807 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو