بیری منداڵەکەت بەهێز بکە تا زیرەکتر بێت

خه‌ندان لایف-

گه‌شه‌كردنی مێشك و بیر یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌ گرنگه‌كان كه‌ منداڵ پێویستی پێیەتی بۆ فێربوون، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان و ئامۆژگارییه‌ پزیشكی و ده‌روونیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كۆمه‌ڵێك هه‌نگاو و رێگای ئاسان هه‌یه‌ بۆ زیاتر گه‌شه‌پێدانی مێشك و بیر و مۆخی منداڵ و بەهێزکردنی زیرەکیان.

ژه‌می خۆراكی

بێگومان خۆراكی ته‌ندروست یه‌كێكه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و رۆڵ و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌ به‌هێزكردنی مێشکی منداڵدا، وەک میوه‌ی وشكراو و گوێز و بادام، سه‌وزه‌وات وه‌ك سپێناخ و شیر و خوراده‌مه‌نیه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان به‌ پێكهاته‌ی شه‌كری به‌سوود و سروشتی وه‌ك هه‌نگوین، خواردنه‌ دەریاییەکانی وه‌ك ماسی.

چیرۆك پێش خه‌وتن

خوێندنه‌وه‌ی چیرۆك پێش خه‌وتن ته‌نها نابێته‌ هۆی زیره‌كبوونی منداڵ به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێته‌هۆی باشبوونی بیری منداڵ و به‌هێزكردنی و باشبوونی له‌ خوێندنه‌وه‌دا، خوێندنه‌وه‌ی چیرۆكی شه‌وانه‌ یارمه‌تی زیادكردنی خواستی منداڵ ده‌دات بۆ فێربوون و بەهێزبوونی مێشکی.

یارییكردنی ئازاد

مه‌به‌ست له‌مه‌ یارییه‌ ئه‌لیكترۆنی و خه‌یاڵیه‌كان ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو به‌پێی زانسته‌كانی ده‌روونی، یارییكردنی منداڵ له‌گه‌ڵ هاوڕێ واتا یاریكردنێك جوڵه‌ی تێدا بێت، ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی وزه‌ و كه‌سایه‌تی به‌هێز ده‌كات و بیری تیژ ده‌كات مێشكی گه‌شه‌ پێ ده‌كات.

رزگاربوون له‌ دوودڵی

به‌پێی بڵاوكراوه‌ پزیشكییه‌كانی گۆڤاری زانستی پزیشكی ده‌روونی بایۆ‌لۆژی شه‌كه‌تی له‌ دڵەڕاوکێ و بێتاقه‌تی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه‌ له‌ كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ، هه‌ر بۆیه‌ پێویسته‌ دایك و باوكان دڵنیابن له‌ ئارامی و دڵخۆشی منداڵه‌كه‌یان هه‌وڵبده‌ن منداڵ به‌دوور بێت له‌ كێشه‌ كۆمەڵایه‌تییه‌كانی خێزان.

یارییه‌ بیریه‌كان

هه‌ندێك یاریی هه‌ن ده‌بێته‌هۆی به‌هێزكردنی بیری منداڵ و گه‌شه‌كردنی مێشك، وه‌ك هه‌ندێک یاریی ڤیدیۆی تایبه‌ت هه‌ن به‌ زیره‌كردنی بیری منداڵ، یان میكانۆ و رێكردنی وێنه‌كان ئه‌م یاریانه‌ مێشكی منداڵ گه‌شه‌ پێده‌كات.

یۆگا بۆ منداڵ

یاریی یۆگا ته‌نها یارمه‌تی ته‌ندروستی له‌شی منداڵ نادات، به‌ڵكو مێشكی منداڵ گه‌شه‌ پێده‌كات و زیره‌كی ده‌كات.


ئه‌م بابه‌ته 5636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو