وازی لە خۆشەویستەکەی موهەنەد هێنا

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی تورکی "ئەنجین ئۆزتوک" کە ناسراوە بە سوڵتان سەلیم، یەکێکە لە هاوشێوەکانی موهەنەد لە تورکیادا، وازی لە خۆشەویستەکەی "ئەدیل فورات" کە خۆشەویستی پێشووی موهەند بوو هێنا.

انجين أوزتوك وإديل فيرات


لەماوەی ڕابردوودا هەواڵی پەیوەندی سۆزداری نێوان ئەنجین و خۆشەویستی پێشووی ئەکتەری ناوداری تورکیا "کیڤانچ" ناسراو بە موهەنەد میدیاکانی سەرقاڵکرد، بەوەی ئەدیل لە دژی هاوسەرگیریکردنی موهەنەد پەیوەندی لەگەڵ ئەنجین ئۆزتورک بەستووە، بەڵام لەدوای ماوەیەکی زۆر و لە ئێستادا هەواڵی جیابوونەوەیان بڵاوبۆتەوە و لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕەکانی تورکیا ئەدیل جەخت لە جیابوونەوەی خۆی و ئەنجین دەکات، بەڵام ئاماژە بەوەدەکات کە ئەنجین بۆ هەمیشە هاوڕێی دەبێت.

إديل فيرات هي الحبيبة السابقة لكيفانتش تاتيلتوج


بەگوێرەی هەواڵەکان هۆکاری جیابوونەوەی ئەنجین و ئەدیل دەگەڕێتەوە بۆ غیرەکردنی ئەدیل بەرامبەر ئەنجین لەکاتی ڕۆڵبینینی لە درامای کۆمەڵگای ڕۆشنبیر و شیکدا، بەردەوامی ناکۆکیان بەهۆی خانمە ئەکتەر هازار ئەرجتشلوی، کە ڕۆڵی سەرەکی لەگەڵ ئەنجیندا دەبینی لە دراماکەدا.

انجين أوزتوك ينفصل عن حبيبته


ئەنجین ئۆزتورک لەدایکبووی ساڵی 1986، لەساڵی 2010 لەدوای بەشداریکردنی لەدرامای فاتمە لەگەڵ خانمە ئەکتەری ناسراو بێرین سات ناوبانگێکی باشی لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدەستهێنا.

انجين ينفصل عن حبيبته بعد عام ونصف من العلاقة


دواتر ئەنجین بەشداریکرد لە درامای ناوداری تورکیا ژنەکانی سوڵتان کە بۆ زیاتر لە 30 زمانی تری جیهانی وەرگێڕدراوە و تیایدا ڕۆڵی کوڕی سوڵتان سلێمانی قانونی دەبینێت بەناوی سوڵتان سەلیم کە دەبێتە هۆکارێک بۆ کوشتی براکانی و گرتنە دەستی دەسەڵات.


دیمەنەکانی نێو دراماکە
انجين أوزتورك في مشهد من مسلسل المجتمع الراقي





ئه‌م بابه‌ته 9645 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو