ئامۆژگارییەکانی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (٩- ٨- ٢٠١٦)

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

تۆ بەردەوام حەزت لێیە هەموو شتێک بە باشترین شێوە ئەنجام بدەیت و کارەکانت هێچ ناڕێکییەکیان تێدا نەبێت. ئەم حەزەت وات لێدەکات سەرکەوتوو بیت. هەربۆیە پێشبڕکێییەک دەبەیتەوە و بەسەر هەموو ئەوانەی تردا زاڵ دەبیت و باشترین خەڵات دەبەیتەوە. بەڵام هەندێک جار ئەم سیفەتە وات لێدەکات لە خەڵکی داببڕێیت و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت تا رادەیەک لاواز ببن.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

کاتی ئەوە هاتووە چیتر ئەنجامدانی ئەو گفتوگۆ گرنگە دوانەخەیت کە ماوەیەکە لێی دەترسیت. گەر وا هەستدەکەیت پێویستە بیروبۆچوونەکانت لە بارەی کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر باس بکەی، کەواتە بیکە. ئەو رەخنانەی دەیانگریت رەنگە هێندەی پیاهەڵدانێک سوودیان هەبێت. بەڵام بیرت نەچێت بە رێزەوە قسە بکە و تاکتیک بەکاربهێنە بۆ گەیاندنی پەیامەکانت بە بێ ئازاردنی دڵی هیچ کەسێک.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

هەستی پێ بکەیت یان نا، بەڵام رەفتارەکان کاردەکەنە سەر هەموو شتێکی دەوروبەرت. چۆنێتی مامەڵەکردنت لەگەڵ دەوروبەر کاردەکاتە سەر ئەوەی دەوروبەرت چۆن مامەڵەت لەگەڵ دەکەن. گەر لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا دانیشتیت یان کەوتیتە ناو کۆمەڵێک خەڵکەوە، هیچ رەفتارێکی هەڵە مەنوێنە تا دەوروبەرەکەت بیرکردنەوەیەکی خراپیان لەسەر تۆ لەلا درووستنەبێت.


٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

ئەمڕۆ حەزدەکەیت ئەوەی لە دڵتدایە بۆ بەرامبەرەکەتی دەرببڕیت، تەنانەت گەر وتنی راستییەکان تووشی ترسیشت بکات. درکاندنی هەستەکانت و ووتنی راستییەکان کاریگەرییەکی ئەرێنیان دەبێت لەسەر دەروونت. بیرتنەچێت، بیرکردنەوەی درووست بە بێ ئەنجامدانی کاری درووست هیچ بایەخێکی نییە.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

پێکهاتەی ژیانت دووبارە پێویستی بە داڕشتنەوە هەیە. بۆیە ئەمڕۆ کاتێکی باش تەرخان بکە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی کاروبارەکانی ژیانت. کارێکی زۆر باش دەبێت گەر دووبارە بە باری دارایی خۆتدا بچیتەوە.

٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

تۆ زۆر بە توانایت لە تێگەیشتن لە پەیامی خەڵکی و لە قسەکانیان. ئەم توانایەت هاوکاریت دەکات زوو لە مەبەستی نێوان دوو کەس بگیت و هەست بەوە بکەیت کە خەریکە کێشە لە نێوانیانیاندا درووست دەبێت، لەو کاتانەدا باشترین شت بۆ تۆ لە ئەوەیە بکشێیتە دواوە و دەست لە کاروباری نێوان کەسانی تر وەرنەدەیت.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

هەندێک جار پەیڕەو کردنی یاساکان باشترین شت نییە. ئەمە بە واتای ئەوە نایەت بە ئارەزووی خۆت یاساکان بشکێنیت، نەخێر بەڵکو بە واتای ئەوە دێت نابێت بترسیت لە دەرەوەی یان بە پێچەوانەی نەریتەکان کاربکەیت. خۆت ببە بە رێنیشاندەری خۆت. دەتوانیت هەرچییەکت بوێت بیکەیت بە مەرجێک ئازاری کەس نەدەیت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

گەر دەتەوێت نهێنییەک بشاریتەوە، ئەوە دەبێت بچیتە ژوورێکەوە و دەرگا لەسەر خۆت دابخەیت. بۆیە شاردنەوەی ئەو شتانەی لە ناختدایە کارێکی ئاسان نییە. لە کاتی قسەکردنێکی ئاسایی لەگەڵ دەوروبەرتدا ئەگەری زۆرە نهێنییەکەت لە دەم دەربچێ و بیدركێنی، بۆیە یان بیدرکێنە یان هەرگیز مەیە دەرەوە لە ماڵ.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

یەکێک لەو کەسانەی کاری لەگەڵ دەکەیت یان یەکێک لەو کەسانەی دەیانناسیت لە ئێستادا بە بارودۆخێکی ناخۆش و ناهەمواردا تێدەپەڕێت. رەنگە کێشەکانی ئەوان کار لە تۆش بکات، بۆیە واباشترە لێیان بپرسیت کە کێشەکانیان چییە و تۆ چیت لە دەست دیت بۆیان بکەیت. پێویستە بە جوانی گوێیان لێبگریت. هەندێک جار گوێگرتن خۆی لە خۆیدا هاوکاریکردنێکی گەورەیە بۆ ئەو کەسە.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

ئەمڕۆ کاتێکی زۆرتر لەگەڵ ناخی خۆتدا بەسەر دەبەیت. دووبارە پێداچوونەوە بە ژیانتدا وات لێدەکات هەست بە نرخی خۆت بکەیت. پێویستە زیاتر بۆ خۆتی روون بکەیتەوە کە لە داهاتوودا دەتەوێت بەرەو کوێ هەنگاو بنێیت، چی بکەیت و لەگەڵ کێ بیکەیت؟

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

کارێکی باش دەکەیت کاتێک خۆت بەو کەسانە چواردەور دەدەیت کە ژیانیان جێگیرە، ئەم کارە هاوکاریت دەکات لە رووبەڕووبوونەوەی گرفتەکانت. بوونی ئەو جۆرە کەسانە لە ژیانتدا دەبنە هۆی ئەوەی خۆشت بەرەو جیگیربوون هەنگاو بنێیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

پەیوەندیکردن بە کەسانی ترەوە کارێکی قورس دەبێت بۆ ئەمڕۆ. ئەو کەسانەی پەیوەندییان پێوە دەکەیت لەمڕۆدا بای ئەوەندە ئارام نین بتوانن گوێت لێبگرن بە تەرکیزەوە. کۆمەڵێک هەڵە تێگەیشتنی زۆر روودەدەن، بەڵام تۆ دەتوانیت هەموان ئارام بکەیتەوە و شتەکان بخەیتەوە سار باری ئاسایی خۆیان. پێدەچێت تۆ تاکە کەس بیت لە ناو هەموو دەوروبەرەکەتدا کە بتوانیت سەرنجی هەمووان بۆ خۆت رابکێشیت بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ.


ئه‌م بابه‌ته 8772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو