بەوێنە.. کچە کوردێکی شۆخوشەنگ ڕێنمایی خانمان دەکات

خەندان لایف- پەرستۆ ساڵح

خانمێکی شۆخوشەنگ بە ناو "زینە" لەتۆڕی کۆمەڵایتی ئینستاگرام لەرێگەی ڤیدیۆ و وێنەکانیەوە خانمان فێری ماکیاژ دەکات و رێنماییان دەکات کەچۆن و چی بەکاربهێنن.



ئەم خاتوونە خەڵکی کوردستانە و دانیشتووی ئەڵمانیایە، تەمەنی 20 ساڵە و ناوی تەواوی "زینە ئاراز ئیسما
عیل"ە، ساڵانێکی زۆرە کاری ماکیاژ دەکات، بەڵام ماوەی چەند مانگێکە لەڕێگای ئینستاگرامەوە زیاتر ناسراوە و خانمان فێری چۆنێتی ماکیاژ دەکات و وەک خۆی دەڵێت "زۆر دڵخۆشم بەو کارە، ئامانجم ئەوەیە کە ڕایبگەیەنم کچی کوردیش وەک هەموو کچی وڵاتان بەهرەیان هەیە و دەتوانن سەرکەوتوو بن، بەڵام بواریان پێ نادرێت یاخود ڕێگەیان لێ دەگیرێت لەوەی دەست بکەن بەو کارانەی دەیانەوێت، هەرچەندە هەمووی وانییە، بەڵام ڕێژەیەکی زۆری وایە و لە کۆمەڵگای ئێمە ڕێگە پێنەدراوە".



زینە لەلایەن زۆرێک لە سەنتەرەکانی جوانکارییەوە داوای لێکراوە کاری جوانکاری و ماکیاژ بکات، بەڵام بەهۆی خوێندنەوە ڕەتی کردووەتەوە، چونکە دەیەوێت بخوێنێت و بڕوانامەی هەبێت لە بواری "کۆسمەتیک" واتا جوانکاری و بەکارهێنانی کەرەستەکانی ئارایشت.



زینە بەهۆی ئەوەی خاتوونێکی جوان و سەرنجڕاکێشە بەردەوام لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک کچە شۆخێکی کوردی زۆر جوان ناوی دەبەن، بەڵام خۆی دەڵێت من ناشرین نیم، جوانترین نیم، چونکە هەرچەند بڵێی جوانترینم دەبێت بڕوامان بەوە هەبێت کە جوانتر هەیە.



ئەو کچە جوانە هیوای هەیە و پیلانی هەیە لە داهاتوودا بێتەوە کوردستان دوای تەواوکردنی خوێندنەکەی، لەرێگەی بەهرە و کار و پیشەکەی خۆیەوە خزمەت بکات، ڕێنمایی خانمانی کوردیش دەکات و دەڵێت "خانمانی کورد خۆیان جوان و ناسکن، بەڵام کێشەی سەرەکیان هەڵبژاردنی فاوندەیشنە و لە پێستی خۆیان کاڵتر یاخود سپی تر، واباشترە هەوڵبدەن هەمان فاوندەیشن یاخود کرێمی ئاساسی لەڕەنگی پێستی خۆیان هەڵبژێرن، هەوڵبدەن ماکیاژی باش بەکاربهێنن، چونکە ماکیاژی خراپ زیان و کاریگەری سلبی لەسەر پێست بەجێدەهێڵێت.








ئه‌م بابه‌ته 10743 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو