بەوێنە.. بۆ یەکەمجار خۆشەویستەکەی ئاشکراکرد

خەندان لایف-

لە درێژەی کاروچالاکیە هونەریەکانیدا لەشاری بەیروت ئەلیسا بەشداری فیسڤاڵێکی کرد و چەند گۆرانیەکی پێشکەشکرد، لەبەردەم خۆشەویستەکەیدا سەمای کرد.

اليسا ترقص فرحا


خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی "ئەلیسا" پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا ئاشکرایکرد کە خۆشەویستی هەیە، بۆ ماوەیەکی زۆر میدیاکانی سەرقاڵکرد تا ڕاستی ئەو هەواڵە بزانن و خۆشەویستەکەی ئاشکرا بکەن.

حبيب اليسا المزعوم


لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەلیسا لە فیستیڤاڵی جەژنەکانی بەیروتدا بەشداری کرد و چەند گۆرانیەکی پێشکەشکرد و سەمایەکی سەرنجڕاکێشی کرد، بەگوێرەی هەواڵەکان و سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەلیسا ئەوەی ئاشکراکردووە و جەختی کردووەتەوە، کە لەمەودوا خۆشەویستەکەی ئەلیسا نهێنی نابێت و لەو فیستڤاڵەدا خۆشەویستەکەی لەپێشەوە لە ڕیزی یەکەم دانیشتووە.

خۆشەویستەکەی ئەلیسا ناوی "ناجی خزرە" پیاوێکی بازرگانە و نیشتەجێی سعودیەیە، بەپێی زانیارییەکان تەمەنی لەنێوان 35-37 ساڵدایە و لە ئەلیسا منداڵترە، بۆ یەکەمجار لە لەندەن یەکتریان ناسیوە، لەدوای هەموو ئەم هەواڵانە لەنێو میدیاکاندا باس لەوە دەکرا ئایا ئەلیسا لەبەر خۆشەویستەکەی سەمای کرد؟ کەی هاوسەرگیری دەکەن؟

لەکاتی نان خواردندا لەگەڵ خۆشەویستەکەی
اليسا تتناول الغذاء مع رجل الاعمال ناجي الخضر..زوج المستقبل؟


ئەلیسا ناوی تەواوی "ئەلیسار زەکەریا خوریە" لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە باوکی کۆچی دواییکردووە.

اليسا


ئەلیسا لەبەر خێزانەکەی بەشی زانستی سیاسی تەواودەکات، لەساڵی 1992 بەشداری لە پڕۆگرامی ستۆدیۆی هونەریی دەکات و مەدالیای زیوی بەدەستدەهێنێت، دوای سەرکەوتنی لەم پرۆگرامە لەچەند ئاهەنگێکدا گۆرانی دەڵێت، دواتر لەگەڵ کۆمپانیایەکی میوزیکدا بە ناوی میوزیک ماستر یەکەم ئەلبومی بەرهەم دێنێت بەناوی "بدی دوب" هەر لەو کاتەشدا داوا لە کۆمپانیای بەرهەمهێن دەکات ناوەکەی بگۆڕێت بۆ ئەلیسا، نزیکەی 10 کۆپی لە بەرهەمەکەی دەفرۆشرێت، ئەلیسا بەهۆی دەنگە خۆشەکەی و گۆرانیەکانیەوە نازناوی شاژنی هەستەکانی پێدەدرێت.


اليسا تثير الجدل بالرقص.. وبالحب ايضا

النجمة اليسا



ئه‌م بابه‌ته 20968 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو