چۆن لەکاتی مەلەکردندا پارێزگاریی لە قژت دەکەیت؟

خەندان لایف-

گومانی تێدانییە کەمەلەکردن وەرزشێکی بەسوودە و دەتکات بە خاوەنی لەشولارێکی ڕێک و بەهێز و تەندروست، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هەندێک هۆکارەوە ڕەنگە کەمێک زیانی هەبێت بۆ خانمان بەتایبەت بۆ قژ و پێستیان.

چۆن لەکاتی مەلەکردن پارێزگاریی لە پێست و قژمان دەکەین

1-کلۆر ئەو مادەیەیە کە دەکرێتە نێو ئاوی مەلەوانگەکانەوە، بەڵام زیانی بۆ قژ هەیە، زەیتی سروشتی قژ لەناودەبات و پێستی سەرت وشکدەکاتەوە، هەر بۆیە پێویستە قژەکەت جوان کۆبکەیتەوە و کڵاوی تایبەتی لەسەر بکەیت.

2-پێش چوونت بۆ ناو ئاوەکە، کەمێک بەلسەم بدە لە قژت، بۆ یارمەتیدانی قژەکە لە مژینی ماددەی کیمیایی و زیانبەخش.

3-لەدوای مەلەوانی سرکە یان ئاوی لیمۆ بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی قژەکە ڕزگاربکات لەهەر پێکهاتەیەکی زیانبەخش، یان ئاوێتەی هەنگوین و مایۆنیز و زەردێنەی هێلکەی بۆ بەکاربهێنیت بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان بە شامپۆ بیشۆیت.

4-ئەگەر ئەو شوێنەی مەلەی تێدا دەکەیت دەرەوە بوو بە بەر خۆرەوە، ئاگاداربە کرێمی دژە خۆری تایبەت بە مەلەوانی واتە دژە ئاو بەکاربهێنە بۆ پێستەکەت، بەڵام لە پێشدا لۆشنی لەش بەکاربهێنە و پێستی سەرجەم لەشتی پێ بشۆ.

5-هەوڵبدە لەنێوانی مەلەکردندا ئاو بخۆیتەوە، یان شەربەتە سروشتیەکان بۆ ئەوەی لەشت بەتەواوەی ڕزگار بێت لە ژەهر و پێکهاتە خراپەکان، لەهەمانکاتدا ناهێڵێت لەشت وشک بێتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 2516 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو