ئۆزجان ژمارەیەکی پێوانەیی شکاند

خەندان لایف-

ئۆزجان دێنیز بەشداری لە درامایەکی نوێدا دەکات و بۆ هەر ئەڵقەیەک بڕی 96 هەزار لیرەی تورکی وەردەگرێت، تائێستا هیچ ئەکتەرێک ئەو بڕەی وەرنەگرتووە.

أوزجان دينيز


ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی تورکیا "ئۆزجان دێنیز" لەدوای پەخشکردنی دواین درامای بەناوی "چارەنووس" لەگەڵ خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی تورکیا "خەدیجە شیندل"، بڕیارە بەمنزیکانە ڕۆڵی سەرەکی لە درامایەکی نوێدا ببینێت، بەڵام ئەمجارەیان ژمارەی پێوانەیی دەشکێنێت و بۆ هەر ئەڵقەیەک بڕی 96 هەزار لیرەی تورکی وەردەگرێت، چونکە تائێستا هیچ کارئەکتەرێک لە تورکیادا ئەو بڕە پارەیەی وەرنەگرتووە بەرامبەر بەشداریکردنی لەهەر درامایەکدا.



لەگەڵ ئەوەشدا چاوەڕێ دەکرێت بەمنزیکانە لە مانگی ئەیلولدا فیلمی "چانسی دووەم" لەسەر شاشەی سینەماکانی تورکیا نمایش بکرێت، تێیدا ئۆزجان و نورگول یەشڵجای ناسراو بە گوڵسەران ڕۆڵی تێدا دەبینن.




ئۆزجان
دێنیز یەکێکە لە ئەکتەر و گۆرانیبێژە ناودارەکانی تورکیا، لەدایکبووی ساڵی 1972 لە شاری ئەنقەرە، لە پاش پێنج ساڵ خانەوادەکەی دەچنە شاری "ئایدن".

ئۆزجان لە تەمەنێكی زۆر بچووکدا دەست بە کاری هونەری دەکات، لە تەمەنی 14 ساڵیدا بە دەریای شین دەناسرێت بەهۆی کارە هونەریەکانیەوە، جگە لە نواندن و گۆرانی وتن سیناریۆی فیلمیش دەنووسێت و کاری دەرهێنان دەکات، لەدوای ساڵی 1985 بەتەواوی دێتە ناو بوارەکەوە پاشان لە ساڵی 1988 پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت لە کێبڕکێی دەنگە خۆشەکانی فیستیڤاڵی ئایدن، دواتر کۆچ دەکات بەرەو ئەڵمانیا.



خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانی و هەوادارێکی زۆرە لە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا و جیهانی عەرەبیدا، لە ساڵی 1994 بۆ یەکەمجار بەشداری لە فیلمێکدا دەکات بە ناوی "پێی بڵێن خۆشمدەوێت"، دواتر بەهۆی خزمەتی سەربازیەوە ماوەیەک دووردەکەوێتەوە، پاشان دەگەڕێتەوە چەندین بەرهەمی نوێ بڵاودەکاتەوە لە باری نواندن و گۆرانیدا.


ئه‌م بابه‌ته 9700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو