پێشبینی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٠- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

ئەمڕۆ تۆزێک قورسە ئارامی خۆت بپارێزیت، بەتایبەت لەناو گرووپێک لە خەڵکیدا، وا باشترە خۆت لە کۆبوونەوەی بە کۆمەڵ بپارێزیت بۆئەوەی تووشی دەمەقاڵێ نەبیت، بەڵام گەر هەستت کرد زۆر پێویستە گفتوگۆ ئەنجام بدەیت، ئەوا ئەنجامی بدە بەڵام ئاگاداری خۆت بە.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

رەنگە دەوروبەرەکەت گلەیی ئەوەت لێبکەن کە لەگەڵ خۆتدا زۆر توڕەیت، رەنگە ئەوان راستبکەن. ئازاردانی خۆت بەهۆی ئەو هەڵانەی لە رابردوودا کردووەتەوە هیچ سوودێکت پێناگەیەنێت. پێویستە ئەمڕۆ رێگە نەدەیت بە خۆت بیر لە رابردوو بکەیتەوە. ئەگەر بەردەوام بیت لە ئازاردانی خۆت، ئەوا دوور نییە داهاتووی خۆت بفەوتێنی.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

بەدوای دڵنیایدا مەگەڕێ لە ژیانتدا. گەڕان بە دوای دڵنیاییدا وات لێدەکات باجێکی زۆر بدەیت و کاتێکی زۆر بە فیڕۆ بدەیت. بۆیە هەوڵبدە لە ژیانتدا لە ئەنجامدانی سەرکێشی نەترسی و چیتر خۆت بەردەوام بە ئەنجامدانی ئەو کارانەوە مەبەستەرەوە کە پێتوایە ژیانت دەخەنە سەر سکە و دڵنیاییت پێ دەبەخشن.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

یەکێک لە کەسە نزیکەکانت هەڵەیەکی گەورەی ئەنجامداوە یان تووشی کێشەیەک بووە، پێناچێت ئەو کەسە لە خەمی چارەسەرکردنی کێشە و هەڵەکەی خۆیدا بێت، بۆیە پێویستە ئەمڕۆ تۆ ئەو کەسە بیت کە دەبێت مایەی ئیلهامێک بۆ ئەو کەسە و هاوکاری دەکەیت لە دۆزینەوەی رێگاچارەیەک. گەر هاوکاری ئەو کەسە نزیکە نەکەیت، رەنگە دواتر لۆمەت بکەن بەوەی کە هاوکاریت نەکردوون بە ئەرکی خۆت هەڵنەساویت.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

ئەمڕۆ رەنگە هەست بە نامۆبوون بکەیت و خۆت بە جیاواز ببینیت لە چاو دەوروبەرەکەت، بەڵام لە ناخی دڵتدا دەزانیت کە تۆ راستی، گەر ئەمڕۆ یەکێک لە هاوڕێکانت یان دۆستەکانت تووشی کێشەیەک بوو، وازی لێبێنە خۆی چارەسەری کێشەکەی خۆی بکات، چونکە ئەگەر هاوکارییان بکەیت ئەمڕۆ ئەوا لە داهاتوودا جارێکی تر دێنەوە بۆلات، ئەمەش وایان لێدەکات فێر نەبن خۆیان پشت بە خۆیان ببەستن.

٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

تائێستا سەرکەوتنی باشت بەدەستهێناوە لە ژیانتدا، شایەنی ئەوەیت شانازی بە خۆتەوە بکەیت، لە ژیانتدا کۆمەڵێک کەس هەن کە ئامادەن لەپێناو خۆشەویستی تۆدا بمرن و دەیانەوێت هاوکاریت بکەن. پێویستە سوود لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت وەربگریت و بواری ئەوەیان پێ بدەیت کە هەست بە رۆڵی خۆیان بکەن لە ژیانی تۆدا.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆئەوەی کاتێکی خۆش بەسەر بەریت و کەمێک لە جدیات دووربکەویتەوە. تاکە شتێک کە رێگەی لە تۆ گرتووە کاتێکی خۆش بەسەربەریت، خۆتی. هیچ هۆکارێک نییە بۆئەوەی شتەکان لە خۆت قورس بکەیت و کاتێکی خۆش لە ژیانتدا بەسەر نەبەیت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

یەکێک لە هاوڕێکانت هەواڵێکی خۆشی پێیە بۆت، ئەمڕۆ ئەگەر هاوڕێکەت بواری بۆ بڕەخسێت، ئەوا دێت بۆ لات و هەواڵە خۆشەکەت پێ دەڵێت. ئەو کارەی کە زۆر دەمێكە بە نیازی ئەنجامی بدەیت، کاتی ئەوە هاتووە ئەنجامی بدەیت.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

گەر ئەمڕۆ چوویتە ناو کۆبوونەوەیەکی کۆمەڵایەتییەوە یان گرووپێک کەسەوە، هەوڵ بدە ئەمڕۆ لەگەڵیاندا قسەی زیرەکانە و عەقڵانی بکەیت نەک قسەی سۆزداری، رەنگە خەڵک لێت بە گومان بن گەر لەگەڵیاندا سۆزدارییانە قسە بکەیت. گەر لۆجیکییانە قسە نەکەیت، رەنگە وا هەست بکەن تۆ راستییەکان دەشاریتەوە. بۆیە خۆت لە وتنی قسەی خۆش و نوکتە تۆزێک بە دووربگرە.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

ئەمڕۆ هەرچی کاتت هەیە بەکاریبهێنە بۆ دووبارە پەیوەندیکردن بە کەسێکی نزیکت کە ماوەیەکی زۆرە نەتبینیووە و لێکدابڕاون. لە شوێنێکی ئارام و بێدەنگ دابنیشە بۆئەوەی بتوانی بە جوانی تەرکیز بکەیتە سەر ئەو قسانەی پێی دەڵێت.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

گەر تۆ بە تەنها بیرکردنەوەیەکی جیاوازت هەیە و خەڵکی بیرکردنەوەیەکی تر، ئەوە بە واتای ئەوە نایەت کە ئەوان پێویستە بیرکردنەوەی خۆیان بگۆڕن. تۆ ناتوانیت لە هەموو کەس بکەیت هەموو کات لێت رازیبن. خۆت لەوە بپارێزە بەزۆر بیروڕاکانی خۆت بەسەر کەسێکی تردا بسەپێنیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

تۆ بەهای خۆتت هەیە و بەلاشتەوە گرنگن، خەڵکی تریش بەهەمان شێوەی تۆ خاوەنی بەها و بنەمای خۆیانن و بەلاشیانەوە گرنگن. بۆیە ئاگات لە خۆت بێت بەهۆی ئەم جیاوازییەوە رەنگە ئەمڕۆ تووشی پێکدادانێک ببیت لەگەڵ کەسێکدا ئەگەر ئاگات لە خۆت نەبێت. ئەگەر وا بڕیارە یەکێک لەو کەسانە بێتە ناو ژیانتەوە، ئەوا دەبێت وەک خۆیان قبوڵیان بکەیت و نابێت چاوەڕێ بکەیت بەپێی حەزەکانی تۆ رەفتار بکەن.


ئه‌م بابه‌ته 9202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو