هێڵی سوری بورجەکەت بزانە

خەندان لایف-

بواری فەلەکناسی فراوانە و رۆژانە جگە لە پێشنیاری بورجەکان بۆ لەدایکبووان، چەند خاسیەتێکی تر هەیە بڵاودەکرتەوە لەلایەن کەسان و زانایانی شارەزایی بواری فەلەکناسیەوە، کە تێیدا باس لە خاسیەت و ڕەفتارە خراپەکان یاخود باشەکانی مرۆڤەکان دەکرێت یاخود بەچی توڕە دەبن و هێڵی سوریان چیە.

هێڵی سوری بورجەکەت چییە و بەکام ڕەفتار توڕە دەبێت.

کاوڕ

خاوەنی ئەم بورجە زۆر گونجاون لەمامەڵەکردندا، بەڵام بەهیچ جۆرێک نایەنەوێت لەگەڵ مرۆڤی درۆزن مامەڵە بکەن و ئاڵوگۆری بیر و ڕا بکەن، چونکە واهەست دەکات لەگەڵ کەسێکی تاوانباردایە و ناتوانێت تا کۆتایی ژیانی بڕوای پێ بکات و لەگەڵیدا بێت.

گا

زۆر ئارامن، یەکێک لەو ڕەفتارانەی زۆر بێزاری دەکات هێرش کردن و قسەی نابەجێیە بە پیرۆزی خێزانەکەی، نایەوێت بە مەبەست یاخود بێ مەبەست بەهیچ جۆرێک قسە و هێرشی نابەجێ بکرێتە سەر خێزانەکەی، کاتێک ڕووبەڕووی ڕووداوێک یان کێشەیەک دەبێتەوە زوو توندوتیژی تێدا دەردەکەوێت.

دووانە

خاوەنی ئەم بورجە خێرا هەڵدەچن و کاردانەوەیان دەبێت لەکاتی ڕووداوەکاندا، هیچ کات بیرۆکە ڕاکانی هەڵناگرێت لەدڵی خۆیدا دەریدەبرێت هەتا ئەگەر جیاواز بێت لەگەڵ ڕای بەرامبەر و نەگونجێت.

قرژاڵ

کەسایەتیەکە گیرۆدەی دەستی دوو فاقیە، پێدەکەنێت و خەمبار دەبێت توڕە دەبێت لەیەک کاتدا، ئەوەی کە زۆر پێی توڕەدەبێت ئەوەیە کەسێک بە مەبەست بیقۆزێتەوە چ بە ڕەفتار چ بە قسە.

شێر

خاوەنی دیبلۆماسیتێکی تایبەتن لە ڕەفتارەکانیاندا، بە بەرپرسیاریتیەوە مامەڵە دەکەن و چێژی لێدەبینن، زۆر بە ڕەوشت و بە هەیمەنە، بەڵام هەرگیز لەو کەسانە خۆشنابێت سوکایەتی پێبکات یاخود مافی بخوات.

فەریک

لەدایکبووانی ئەم بورجە بەشێوەیەکی زۆر پاکیزە و ناماندووانە مامەڵە لەگەڵ هەموو کەسەکانی چواردەوری دەکات، بۆ ئەوەی دڵیان ڕازی بکات بەشێوەیەکی ڕاستگۆیانە، هەر بۆیە ڕێگە نادات بە هیچ شێوەیەک هیچ کەسێک بیوەستێنێت لە کارەکانیدا یاخود لەکاتی بەدیهێنانی هیواکانیدا.

تەرازوو

کەسانێکی باشن و هەمیشە ئامادەن بۆ هاوکاری کردن و ئامۆژگاری کردنی کەسانی دیکە، ڕێگە بەکەس نادەن فێڵیان لێبکات یاخود لەپشتی ئەوانەوە کارێک بکات.

دووپشک

کەسێکی توڕەیە ئەگەری زۆرە بەرەو ڕووی کەسانی دیکە زۆر بە خراپی بتەقێتەوە خراپ مامەڵە بکات ئەگەر بەرەو ڕووی بۆستێتەوە یان لە ئەنجامی ناکۆکی بیروڕا.

کەوان

هەمیشە ڕاستگۆ مامەڵە و ڕەفتار دەکەن لەگەڵ کەسانی چواردەوریان، ئەمەش زۆرجار تووشی کێشەی دەکات، کەسانێکی نمونەین.

گیسک

بە مێشک ڕەفتار دەکەن و بڕیاردەدەن و خاوەنی دڵێکی باشن، کاتێک توڕە دەبن کە ئیهانە دەکرێن یاخود قسە بەکەسێکی نزیکی دەوترێت.

سەتڵ

خاوەنی دڵێکی نەرم و نیانە بۆ هەموو کۆمەڵگا، بەڵام ئەوەی زۆر زیانی پێدەگەیەنێت و ئازاری دەدات، پێ وتنی قسەی ناخۆش و بریندارکردنیەتی، چونکە بە ئاسانی دڵی دەشكێت و زۆر گرانە دووبارە ئاشتکردنەوەی دڵی و بەرامبەر بەو ڕەفتارەی بەرامبەری کراوە.

نەهەنگ

کەسێکی زۆر هەستیارە و گرنگی بەکێشەی کەسانی دیکە دەدات تا چارەسەریان بکات، هەر بۆیە زۆر جار تووشی بێ هیوایی دەبێت کاتێک ڕووبەڕووی کێشە تایبەتیەکان دەبێتەوە، لە گفتوگۆ و کێشەکانی خۆی دەوەستێت و گرنگی تەواوە بە کێشەکانی دیکە دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 14012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو