بە حەوت هێما كەسە زیرەكەكان بناسەرەوە

 

خەندان لایف- ڕەوا مەحمود

 

 

ئەو نیشانانە كامانەن كە كەسە زیرەك و بلیمەتەكانی پێ دەناسرێنەوە؟ ڕەنگە تۆ نەتوانیت ئەوان تاقیبكەیتەوە و ڕادەی زیرەكیانت بۆ دەربكەوێت، لەبەرئەوەی تاقیكردنەوەی كەسانی زیرەك كارێكی هەروا ئاسان نیە، یاخود ڕەنگە تەنها لەڕێگەی ئەوەی كە لە بواری زانیاری و بیركاری و چەند بوارێكی دیكەدا بەتوانان، هەڵسەنگاندنیان بۆ بكەین.

بەڵام ئایا هێما و نیشانەی دیكە هەن بۆ ئەوەی كەسە زیرەكەكان بناسرێنەوە؟ بەڵێ هەیە، تەنانەت ڕەنگە سەرت بسوڕمێت گەر بڵێن یەكێك لەو خەسڵەتانەی كەسانی زیرەك هەیانە بریتیە لە ڕەقی لە مامەڵەدا! بەشێوەیەكی گشتی ئەمانە 7 هێمان كە لە كەسایەتی زیرەكەكاندا بەدی دەكرێن:

 

 

-كەسە زیرەكەكان ووشەی نەشیاوو یاخود (ووشەی جوێن) بەكاردێنن: جگە لەمە فەرهەنگی قسەكردنیان دەوڵەمەندە و زۆرترین ووشە دەزانن و بەكاریاندێنن.

 

 

-هەمیشە ئەوشوینەی كە تێیدا دەژین ناڕێك و بڵاوە: كەسە زیرەكەكان توانای پاك ڕاگرتن و ڕێكخستنی كەلوپەلەكانی ژوورەكەی خۆیان نیە. ئەوان زیاتر گرنگی بە پێشهاتەكانی ژیان دەدەن و ئاگاداری ئەو شتانەن كە تازە دێنە ئاراوە، بەڵام ئاگاداری ئەو ناڕێكیەی ژوورەكەی خۆیان نین.

 

 

-گاڵتە ئامێز و سوبعەتچین: ژمارەیەك توێژینەوەی چەند زانكۆیەكی باوەڕپێكراوی وەك ئۆكسفۆرد و كامبریج ئەوە دەردەخەن كە كەسە زیرەكەكان حەز بە خۆشی و پێكەنین دەكەن، ئەوان بەبەراورد لەگەڵ كەسانی ئاساییدا زیاتر گاڵتە و سوبعەت دەكەن.

 

 

-درەنگ دەخەون: كەسە زیرەكەكان زۆربەی كاتەكان لە دوای نیوەی شەوەوە دەچنە ناو جێگەكانیان.

 

 

-كێشیان كەمە: بەشێوەیەكی گشتی زۆربەی كاتەكان بلیمەتەكان كێشیان كەم یاخود ئاساییە.

 

 

-خوشك و برای گەورەی ناو خێزانن: توێژینەوەیەكی زانكۆی لێیپزیك لە ئەڵمانیا ئەوەی ئاشكرا كردووە كە زۆربەی كاتەكان وا ڕێدەكەوێت كە خوشك یان برا گەورەكان لە خێزانێكدا لە خوشك و برا بچوكەكان زیرەكتر و كارامەتر بن.

 

-ئاژەڵیان خۆشدەوێت (بەتایبەتی پشیلە): بەشێوەیەكی گشتی كەسانی زیرەك ئاژەڵیان خۆشدەوێت، بەڵام بەتایبەتی ئەو كەسانەی كە پشیلەیان زۆر خۆشدەوێت، ئەوا دەتوانین بڵێین ئاماژەیە بۆ زیرەكی ئەو كەسانە.




ئه‌م بابه‌ته 17542 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو