بەوێنە.. شێوە ناشرینەکەی دەگۆڕێت بۆ جوانترین و هاوسەرگیری لەگەڵدا دەکات

خەندان لایف-

پزیشکێک خانمێکی کۆری لە ناشرینترین شێوەوە دەگۆڕێت بۆ جوانترین و دواتر هاوسەرگیری لەگەڵدەکات.

نەشتەرگەری جوانکاری بەردەوام ڕێژەکەی ڕوو لە زیادبوونە ڕۆژانە خەڵکێکی زۆر بەتایبەت خانمان ئەنجامی دەدەن، بەمەبەستی جوانکاری بۆ ئەو بەشانەی ڕووخساریان کە سیمایەکەی ناشرینی پێداون وەک لوت یان دەم و زۆر بەشی تر.

كورية قبل عمليات التجميل


ئەوەی جێگەی سەرنجە ڕەنگە کەسانێک هەبن تەواوی شێوەی ڕووخساریان بەهۆی ناشرینیەوە لەڕێگەی جوانکاریەوە بگۆڕن، ڕەنگە ئەم کارە پێشتر بۆ ئەو کەسانە کرابێت کە کاری سیاسی و هەواڵگری دەکەن لە جیهاندا دواتر گۆڕانکاری لە ناسنامەکانیان دەکەن.

الطبيب مع المريضة قبل وبعد التجميل


پزیشکێکی کۆری کە شارەزایە لە بواری جوانکاریدا، نەشتەرگەری جوانکاری بۆ خانمێک دەکات کە شێوەی بە پیاو دەچێت و سەرجەم بەشەکانی ڕووخساری بەتایبەت ئاستی دەم و چەناگەی دەگۆڕێت بەجۆرێک دەبێتە خانمێکی ناسک و سەرنجڕاکێش، دواتریش دەبنە هاوڕێ و خۆشەویست و پزیشکەکە داوای هاوسەرگیری لێدەکات و دەبنە هاوسەری یەک.

الطبيب مع الكورية قبل وبعد التجميل


ئەمە یەکەم چیرۆک نییە ڕوودەدات، پێشتریش چەند جارێک کەسانێکی زۆر بەهۆی ناشرینی ڕووخساریانەوە ناچاردەبن نەشتەرگەری ئەنجام بدەن، وەک پزیشکێکی ئەمریکی داوا لە نەخۆشەکەی دەکات بەپێی خواستی خۆی بە نەشتەرگەری بیکات بەو شێوەیەی کە ئارەزووی دەکات و خانمی نێو خەونەکانیەتی، نەخۆشەکەشی کە ناوی فیریۆنیکایە قایل دەبێت و نەشتەرگەری بۆ دەکات و شێوازی لێو و تەواوی ڕووخساری دەگۆڕێت لەگەڵ نەشتەرگەری بۆ دەست و قاچەکانی، بۆ ئەوەی ببێتە ئەو خانمەی خەونی پێوە دەبینی.


ئه‌م بابه‌ته 22731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو