ئەنجامدانی چوار راهێنان قەبارەی لووت بچووکتر دەکاتەوە

خەندان لایف –

لەبەرئەوەی لووت کەوتووەتە ناوەڕاستی دەموچاوەوە، بۆیە سەرنجێکی زۆری لەسەرە لەلایەن کەسی بەرامبەرەوە. هەر بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی پەنا دەبەنە بەر چەندین رێگای جۆراوجۆری پزیشکی بۆ دەستکاریکردنی شێوازی لووتیان.

ئەمانەی خوارەوە چەند راهێنانێکن کە دەتوانیت بە دەست لە ماڵەوە یان لەناو پاس یان لەکاتی چاوەڕوانی بۆ شتێک ئەنجامی بدەیت.

ئەم راهێنانانە نابنەهۆی گۆڕانی شێوازی لوت بەڕێژەیەکی گەورە، بەڵام دەبنەهۆی بەخشینی شێوەیەکی جوانتر بە ماسولکە و کڕکڕاگە و پێستی لووت.

١- پەستان خستنە سەر هەردوو لای لووت

ئەم راهێنانە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی ماسولکەکانی لوت لە هەردوولاوە.

بۆ ئەنجامدانی ئەم راهێنانە پێویستە هەردوو پەنجەی دۆشاو مژەت بخەیتە سەر هەردوو لای لووتت و پەستانی بخەیتە سەر تاکو کونەکان تۆزێک دابخرێن. دواتر بە هەموو هێزی خۆت هەناسە بدەرەوە. ئەم راهێنانە بۆ ماوەی ١٠ جار ئەنجام بدە.

٢- پەستان خستنە سەر یەک لا

ئەم راهێنانە هاوشێوەی راهێنانی پێشووە، بەڵام لەمەیاندا پێویستە پەستان بخەیتە سەر یەک لای لووتت و بەتەواوەتی دایبخەیت.

سەرەتا لا چەپی لوتت دابخە و بە لای راست هەناسەیەکی قوڵ هەڵبمژە و بۆ ماوەی ٤ چرکە لە سییەکانتدا بیهێڵەرەوە، دواتر لای چەپی لووتت بەربدە و ئەمجارە لای راست بگرە و هەناسە بدەرەوە. ئەم را‌‌‌هێنانە ٣٠ جار ئەنجام بدە.

٣- بەرزکردنەوەی بەشی خوارەوەی لوت

ئەنجامدانی ئەم راهێنانە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی کڕکڕاگەکانی لوت.

بۆ ئەنجامدانی ئەم راهێنانە، سەری یەکێک لە پەنجەکانت بخەرە ژێر لووتت و بۆ سەرەوە بەرزی بکەرەوە. پاشان ماسولکەکانی لووتت گرژ بکە بۆئەوەی هێزێک پێچەوانەی پەنجەت دروستبکەیت. لەم کاتە دەستبکە بە هەناسەدان. چەند توانیت ئەم راهێنانە دووبارە بکەرەوە.

٤- مەساجکردنی بازنەیی

ئەنجامدانی مەساج بۆ ماسولکەکانی لووتت کاریگەری درێژخایەنی دەبێت لەسەر شێوازەکەی، بۆ ئەنجامدانی ئەم را‌هێنانە بە پەنجە گەورە و دۆشاومژەت لە بەشی سەرەوەی لوتتەوە بەرەو خوارەوە دەستبکە بە ئەنجامدانی مەساج بەشێوەیەکی بازنەیی، ئەم راهێنانە بۆ ئەو کەسانەش بەسوودە کە نەخۆشی جیوب یان سەرئێشەیان هەیە.



ئه‌م بابه‌ته 32487 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو