بە ڤیدیۆ.. گەر کەسێک خواردنی لە قوڕگ گیرا، چۆن ژیانی لە مردن رزگار دەکەیت؟

خەندان لایف – هۆز کامەران

زانینی فریاگوزاریی سەرەتایی زۆر گرنگە بۆ گشت تاکەکانی کۆمەڵگا. دەکرێت لە رێگەی زانینی زانیارییەکی بچوکەوە ژیانی کەسێک لە مردن رزگار بکەیت.

یەکێک لەو رووداوانەی کە زۆرجار روودەدەن و دەکرێت ببێتە هۆی مردنی کەسەکە گەر چارەسەر نەکرێت، بریتییە لە گیرانی خواردن لەناو بۆڕی هەناسەداندا.

بێگومان کەسێک کە خواردنی لە قوڕگ دەگیرێت ناتوانێت هاوار بکات، بۆیە ئەو کەسە پێویستە هەردوو دەستی بخاتە سەر قوڕگی وەک نیشانەیەکی جیهانیی بۆ گیرانی خواردن لە قوڕگدا(Universal Sign of Choking) . بەم رێگەیە کەسانی تر دەزانن کە ئەو کەسە پێویستی بە هاوکاریی بە پەلە هەیە.



چارەسەری گیرانی خواردن لە قوڕگدا بۆ منداڵ و گەورە جیاوازە لە یەکتری.

لە گەورەدا پێویستە سەرەتا بچیتە پشتی کەسەکەوە. پاشان هەردوو دەستت دەخەیتە نێوان سنگ و سکی کەسەکە کرداری هێمنلخی بۆ ئەنجام دەدەیت، واتە پاڵ بە دەستتەوە دەنێیت بۆ دواوە بەرە رووی خۆت. پێویستە بەردەوام بیت لەسەر ئەم کردارە تاکو قوربانییەکە خواردنەکە لە دەمییەوە فڕێ دەداتە دەرەوە.

بۆ منداڵانیش سەرەتا پێویستە منداڵەکە بخەیتە سەر ئەژنۆت بە جۆرێک کە رووی دەمی لە خوارەوە بێت. پاشان بە دەستێکت سەر و ملی هاوسەنگ دەکەیت، و بەدەستەکەی ترت دەکێشیت بە پشتیدا. هێزی پیاکێشان بە پشتی منداڵەکەدا بە پێی تەمەن دەگۆڕدرێت و پێویستە ئاگادار بیت زیان بە منداڵەکە نەگەیەنیت.

دەتوانیت سەیری ئەم چەند پارچە ڤیدیۆییەی خوارەوە بکەیت بۆ زیاتر فێربوون لە بارەی چۆنێتی رزگارکردنی کەسێک یان خۆت لە گیرانی خواردن لە قوڕگدا:

رزگارکردنی کەسانی تر



رزگارکردنی منداڵ 



رزگارکردنی خۆت

 


ئه‌م بابه‌ته 26309 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو