ئامێرێک بۆ بچووککردنەوەی چەناگە

خەندان لایف –

کۆمپانیا ژاپۆنییەکان ئامێرێکی نوێیان داهێناوە بۆ بچووککردنەوەی چەناگە و بەخشینی شێوەیەکی جوان بە دەموچاو.

Kogao! Smile Lines Face Belt

ئامێرەکە ناوی (ماسکی کۆگاو)ەو لە مادەیەکی نایلۆن دروستکراوە کە بەشی خوارەوەی دەموچاو دادەپۆشێت و دەبێتەهۆی توندکردنەوی روومەت و جوانترکردنی هیڵەکانی قەراغی دەموچاو.

ئامێرێکە دەتوانرێت لە ماڵەوە بەکاربهێنرێت یاخود لەکاتی خۆشتندا.

Kogao! Smile Lines Face Belt

بە وتەی بەرهەمهێنەرانی ئەم ئامێرە کاریگەرییەکانی هەر زوو دەردەکەوێت و دەبێتەهۆی بچووککردنەوەی دەموچاو لەماوەیەکی کەمدا.

لەناو ئامێرەکەدا دوو چینی نایلۆن و مادەی (پۆلیکلۆرۆپرین) بوونیان هەیە کە دەبنەهۆی گلدانەوەی گەرمی و کاردەکەن بۆ نەهێشتنی ئەو هێڵ و چاڵانەی دەموچاو کە بەهۆی پێکەنینەوە دروستدەبن.

Kogao! Smile Lines Face Belt

ئامێرەکە لەگەڵ رۆنی منداڵاندا یان لۆشن بەکاردێت و نرخی ٤٧ دۆلاری ئەمریکییە.


ئه‌م بابه‌ته 4411 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو