هەڵبژاردنی جوانترین خانمە ئەستێرەکانی جیهان

خەندان لایف-

جوانی یەکێکە لەو خاسیەتانەی لە جیهاندا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بەتایبەت بۆ خانمە ئەکتەر و ئەستێرە دیارەکان، ئەمە جگە لەوەی ساڵانە لە بەشێکی زۆری وڵاتان شاجوان هەڵدەبژێردرێت لەسەر ئاستی خانمان کە بە ویستی خۆیان بەشداری دەکەن.

جوانی کاریگەریەکی بەهێزی هەیە و هۆکارێکە بۆ سەرنجڕاکێشانی خەڵک، ساڵانە گۆڤارە جیهانی بەناوبانگەکان کێبڕکێ دەکەن لەسەر ئاستی کاریگەرترین و جوانترین خانمە ناودارەکان، بەگوێرەی ئەنجامەکانیش 13 خانم لە پلەپەندیەکاندان و وەک جوانترین هەڵبژێردراون لەنێوان 13 وڵاتی جیهاندا بۆ ئەمساڵ.

ئەنجلینا جولی پلەی یەکەمی هەیە، کە خەڵکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە، جگە لەوەی بە جوانترین خانم لەسەر ئاستی جیهان دادەنرێت.
أجمل نساء العالم


ئەکتەری بەناوبانگی کەنەدی نینا دیبۆریف، کە خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە، لدوای بەشداریکرنی لە درامایی گەنجێتیم ناوبانگی لە جیهاندا پەیداکرد.
أجمل نساء العالم


فان بینغ بینغ کە تەمەنی 29 ساڵە و خەڵکی چینە، جگە لەوەی خاوەنی جوانیەکەی بێ وێنەیە لەنێو 10 خانمە کاریگەرەکەی چیندا ناوی هاتووە بەپێی گۆڤاری "فۆربرز" و کاری نواندن و گۆرانی وتن دەکات، بەڕێوبەری خوێندنگایەکی هونەریە لەساڵی 2008 دایمەزراندووە.
أجمل نساء العالم


ئێرینا شایک کە خەڵکی ڕوسیایە خاوەنی جوانیەکەی زۆر سەرنجڕاکێش و شیکە، بە هاوشێوەی ئەکتەر و شاجوانی تورکیا ئامینە گوڵشا ناسراو بە نور دادەنرێت، خۆشەویستی یاریزانی بەناوبانگ "کریستیانۆ ڕۆناڵۆیە" پلەی یەکەمی هەیە لە نێو 100 خانمە سەرنجڕاکێشەیە ڕوسیا.
أجمل نساء العالم


شاژنی ئەردەن خاتو ڕانیا، خاوەنی جوانیەکەی سەرنجڕاكێشە، خانمێکی شیکە و ناوی لە زۆربەی لیستەکانی خانمە جوانەکانی جیهاندا هەیە، کێبڕکێی لەگەڵ بەناوبانگترین ئەستێرەکانی هۆلیودا کردووە.
أجمل نساء العالم


مۆنیکا بیلتوشی خانمە بێ وێنەکەی ئیتاڵیا، کە یەکێکە لە کارئەکتەرانی فیلمی بەناوبانگی جێمس بۆند، خاوەنی دوو چاوی خەیاڵی و قژێکی قاوەیی سەرنجڕاکێشە، بەنمونەیی جوانی خانمانی ئیتاڵیا.
أجمل نساء العالم


گۆرانیبێژی ناسراوی جیهانی شیریل کول، کە خەڵکی بەریتانیایە، کە دڵی ئینگلیزەکانی بردووە بەهۆی جوانیەکەیەوە، چونکە خاوەنی لوتێکی بچوک و نیگایەکی خەیاڵی لێوێکی گەورەیە.
أجمل نساء العالم


تشارلیز سیرون بە قژ زەردە سینەماکەی ئەفریقیا ناسراوە، دایکی خەڵکی باشوری ئەفریقایە، خاوەنی خەڵاتی ئۆسکارە وەک باشترین کارئەکتەر.
أجمل نساء العالم


ئایشوریا ڕای شاجوانی خانمانی هیندستان، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی بۆلیود.
أجمل نساء العالم


خانمە نمایشکاری ئێرانی ماهلاغا گابری، خاوەنی تاجی شاجوانی جوانرین ڕوخساری زەویە" بەهۆی جوانیەکەیەوە.
أجمل نساء العالم


توبا بیوکستون کە کارئەکتەرێکی بەناوبانگی تورکیایە، بە لەمیس ناسراوە، خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێش و شیکە، لەباواری نواندندا ئەکتەرێکی سەرکەوتووە.
أجمل نساء العالم


خانمە نمایشکاری ئوستورالی میراندا کیر، یەکێکە لە نمایشکارە جوانەکانی جیهان، خاوەنی جوانیەکەی خەیاڵیە.
أجمل نساء العالم


هەیفا وەهبی جگە لەوەی پێشتر وەک کاریگەرترین خانمانی جیهان ناوی هاتووە، وەک جوانترین خانمەکانی جیهان هەڵبژێردراوە و خەڵکی لوبنانە.

أجمل نساء العالم




ئه‌م بابه‌ته 18756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو