گەشتێک بە نێو ماڵەکەی ڕۆزدا

خەندان لایف-

کیت وینسلیت کە یەکێکە لە خانمە شۆخوشەنگەکانی هۆلیود و بە ڕۆز ناسراوە لەدوایی نواندنی لە فیلمی بەناوبانگی جیهانی "تایتانیکدا".



کیت لەساڵی 1975 لەئینگلتەرا لەدایکبووە، خاوەنی سێ خوشک برایە و باوکی بازرگان بووە، لەسەرەتاکانی تەمەنیدا بەشداری دەکات لە فیلم و دراماکاندا، بۆ یەکەمجار ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە درامایی
dark season پاشان بەم شێوەیە بەردەوام دەبێت و ڕۆڵی سەرەکی لە زۆر فیلمدا دەبینێت تا ساڵی 1998 ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە فیلمی تایتانیک لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ لیۆناردۆ دیکاپێرۆ و توانی ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی جیهان بەدەستبهێنێت، خەڵاتی ئۆسکاری پێبەخشرا وەک باشترین ئەکتەر.



ڕۆز خاوەنی جوانیەکەی سەرنجڕاکێش و شیکە و لەشولارێکی ڕێکی هەیە، خاوەنی خانوویەکە لە دێی ئانگرک لە بەریتانیا، کە لەلایەن ئەندازیارێکی بەناوبانگ بەناوی "باری بریسکۆ" دروستکراوە لەسەر شێوازی ژاپۆنی، دیکۆرێکی سەرنجڕاکێشی هەیە 1812 مەتر چوارگۆشەیە، پێکهاتووە لە هۆڵ و چێشتخانەی گەورە و چەند ژوورێکی دیکە.



بەگوێرەی هەواڵەکان کیت ئەم خانووەی بەرامبەر بە بڕی 265.810 دۆلاری ئەمریکی کڕیوە، لەساڵی 1998، لەدوای جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی "جیم سریابلتون" دەیخاتە فرۆشتنەوە بە بڕی 330 هەزار دۆلاری ئەمریکی.













ئه‌م بابه‌ته 40331 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو