خەدیجە بەکارێکی نوێوە دەگەڕێتەوە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری شۆخوشەنگی تورکی "خەدیجە شندیل" دوای ئەوەی ڕۆڵی لە درامای "چارەنووسدا" بینی لەگەڵ ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراو "ئۆزجان دێنیز" بڕیاڕە لەکارێکی نوێدا لەگەڵ ئەکتەرێکی تر بەناوی "ئێنجین ئاکیوریک" بگەڕێتەوە.



بەگوێرەی هەواڵەکان ئەنجین پێش ئەوەی ڕازی بێت بە قبوڵکردنی ڕۆڵەکەی لەگەڵ ئەنجین ئاکیوریکدا، داوای لێکرا ڕۆڵی سوڵتان ببینێت لە بەشی دووەمی زنجیرە درامای سوڵتانە کۆسیمدا، بەڵام ڕەتیکردەوە، ئەم دراما نوێیە بڕیاڕە لە نزیکترین کاتدا کاری وێنەگرتنی بۆ بکرێت، بەڵام پەخشکردنی پێدەچێت بچێتە ساڵی 2017.



ئەنجین یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا خاوەنی خەڵاتی سیولی جیهانیە بۆ ساڵی 2015 وەک باشترین ئەکتەر، لەدایکبووی ساڵی 1981 خەڵکی ئەنقەرەیە.



خەدیجە شەنیدل لەدایکبووی ساڵی 1983، خەڵکی شاری ئەنتاڵیای تورکیایە، بەڵام دایکی ئیستەنبوڵیە و باوکی یۆنانیە، لە بواری کارگێڕی کاردا خوێندنی تەواوکردووە، بۆ ماوەی دوو ساڵیش، لەبواری شانۆ و نواندندا خوێندوویەتی لەژێر سەرپەرشتی ئەکتەری بەناوبانگ "ئیلا ئەلجان".

خەدیجە و هاوسەرەکەی


لە ساڵی 2001 خەدیجە بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی تورکیا دەکات، نابێتە خاوەنی هیچ پلەیەک، بەڵام دواتر بەشداری لە کێبڕکێی شاجوانی ئەوروپا دەکات و پلەی سێیەم بەدەستدەهێنێت، پاشان دەچێتەوە گرنگی بە بواری نواندن دەدات و بۆ یەکەمجار لە درامای "ئەیلول" بەشداری دەکات و ڕۆڵی "عەزیزە" دەبینێت.



بەشداری لە چەندین درامای تردا دەکات و سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، بەڵام لەدوای بەشداریکردنی لە درامای بەناوبانگی تورکی "دۆڵی گورگەکان" کە تێیدا ڕۆڵی "ئیبرۆ" هاوسەری کارەکتەری سەرەکی پۆلات ئەلەمدار دەبینێت، ناوبانگ دەردەکات و دەبێتە خاوەنی هەوادارێکی زۆر.






ئه‌م بابه‌ته 9828 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو