دەرهێنەرێکی بەناوبانگ بڕوای بەسوڵتانە هویام نییە

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری سەرنجڕاکێشی تورکی "مریەم ئۆزارلی" ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی توند بۆوە لەلایەن دەرهێنەرێکی بەناوبانگی تورکەوە، بەبیانووی ئەوەی نازانێت بەباشی بە زمانی تورکی بدوێت و قسەبکات.

مريم أوزارلي


بەگوێرەی هەواڵەکانی تورکیا دەرهێنەری بەناوبانگی تورکیا "ئارماگان تشگیلیان" ڕەخنەیەکی توند لە مریەم دەگرێت و بە گونجاوی نازانێت بۆ کاری نواندن، بەهۆی ئەوەی نازانێت بە باشی بە زمانی تورکی بدوێت و پێویستە سنوورێک بۆ ئەمە دابنرێت و چارەسەر بکرێت، نابێت بەو شێوەیە ڕۆڵ لە دراما و فیلمی تورکیدا ببینێت و بڕوای بە مریەم نییە بۆ کاری نواندن.

مریەم باوکی تورکە و دایکی ئەڵمانیە و لەشاری کاسڵی ئەڵمانیا لە ساڵی 1983 لەدایکبووە، هەر لەوێ ژیانی بەسەربردووە، ڕەنگە هەر ئەمەش کاریگەری لەسەر شێوازی زمانی تورکی مریەم کردبێت.

مریەم لەدوای نواندنی ڕۆڵی سوڵتانە هویام لە درامای بەناوبانگی تورکی "ژنەکانی سوڵتان"، توانی ناوبانگێکی باش لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان بەدەستبهێنێت، کە بۆ زیاتر لە 30 زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە.

مريم أوزرلي تتعرض للنقد بسبب ضعف لغتها التركية


لەماوەی ڕابردوودا مریەم لە فیستیڤاڵی بەیافدا خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشرا و وەک باشترین ئەکتەر لە جیهاندا هەڵبژێردرا، بەهۆی ڕۆڵی لە درامای "ژنەکانی سوڵتاندا".

مريم أوزرلي قضت حياتها خارج تركيا


کۆتا کاری مریەم ڕۆڵی بوو لە درامای "شاژنی شەو" لەگەڵ ئەکتەری ناسراوی تورکیا "موراد یەڵدرم".

مشهد من مسلسل ملكة الليل


پێش دوو ساڵ خۆشەویستی پیاوێکی بازرگانی تورکیا بوو، بەڵام دوای ئەوەی دووگیان بوو، خۆشەویستەکەی وازیلێهێنا، بەڵام مریەم بڕیاریدا منداڵەکەی بێنێتە دنیاوە و بەخێوی بکات، ئێستا خاوەنی کچێکە بە ناوی لارا، لەئێستادا پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ گەنجێکی بازرگانی تورکیادا هەیە بەناوی "ئەلب ئۆزجان" سەرەڕای ناڕەزاییەکانی دایکی بڕیارە بەمنزیکانە هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات.


تكريم مريم أوزرلي في لبنان

مريم أوزرلي مع أحد المعجبين

ئه‌م بابه‌ته 12114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو