پێشبینی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١١- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

گەر دەتەوێت لە ژیانتدا دەسکەوتی زیاتر بە دەستبهینیت، پێویستە فێر بیت کە هەندێک سەرکێشی ئەنجام بدەیت، ئەمە بە واتای ئەوە نایەت کارێک بکەیت تەندروستیت بکەوێتە مەترسییەوە یان یاسا بشکێنی، بەڵکو بە واتای ئەوە دیت پێویستە لە هەست و سۆزەکانت یاخی ببیت.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

شتەکانی ناو ژیانت لە هەموو لایەنێكەوە بەرەو ئەوە هەنگاو دەنێن کە بالانس وەربگرن و بکەونە سەر رێڕەوی خۆیان، بۆیە خۆت ئامادە بکە ماوەیەکی خۆش بەسەربەریت و زیاتر هەست بە ئارامی و ئاسایش دەکەیت. تۆ لە ئێستادا بناغەیەکی پتەوت بۆ خۆت بنیاد ناوە، ئەمەش واتای وایە کە دەتوانیت کاربکەیت بۆ بەدەستهێنانی شتی زیاتر و بەرزتر لە ژیانتدا.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

ئەمڕۆ یەکێك لەو کەسانەی کە متمانە و هیوایەکی زۆرت پێ بوو رەنگە بێ هیوات بکات. سیفەتێکی ئەو کەسە زۆر بێزارت دەکات، رەنگە ئەو سیفەتە لووتبەرزی بێت. درووستبوونی هەستی خۆشەویستی بۆ کەسێک لەم کاتەی ئێستادا تەنها شتێکی کاتییە و دواتر نامێنێت، بۆیە ئەگەر خۆشەویستەکەت کارێکی ناشرینی ئەنجام دا، دوودڵ مەبە لە دوورکەوتنەوە لێی.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

دەست بە ئەنجامدانی کارێکی نوێ مەکە هەتا ئەرکە کۆنەکانت تەواو نەکەیت. رەنگە بتەوێت واز لە کارە کۆنەکەنت بهێنیت و دەستبکەیت بە پرۆژەیەکی نوێ، بەڵام ئاگادار بە رەنگە شتەکان هەروا بە ئاسانی خۆیان نەیەن بەدەستەوە. کۆمەڵێک کەسی گەورە و بەهێز لە ئێستادا چاودێریت دەکەن، بۆیە پێویستە بە باشترین شێوە رەفتار بکەیت.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

چێژبینین لە خۆشییەکانی ژیان یان بەسەربردنی کاتێکی خۆش بە واتای ئەوە نایەت کە مێشكت بکوژێنیتەوە و مێشکت بەکارنەهێنی، رەنگە هەندێک کەسی دەوروبەرت بەو شێوەیە رەفتار بکەن و رەنگە هەندێک هەڵە ئەنجام بدەن بە ناوی بەسەربردنی کاتێکی خۆشەوە. کاتی ئەوە هاتووە ئەو هاوڕێیانەت ئاگادار بکەیتەوە لەو هەڵەیەی کە دەیکەن، تەنانەت ئەگەر ئەوە ببێتە هۆی کاڵبوونەوەی هاوڕێیەکەتان.



٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

ئەمڕۆ رۆژێکی سەرسوڕهێنەرە بۆ تۆ. ئەمڕۆ بە چاوی خۆت دەیبینیت کە خزمەکانت یان هاوڕێکانت تۆیان زۆر خۆشدەوێت. ئەمڕۆ کەسە نزیکەکانت لە هەموو شتێکدا لەگەڵت راستگۆ دەبن و پڕ بە دڵی خۆیان خۆشەویستیت پێ دەبەخشن.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

ماوەیەکە دەوروخولی کەسێک دەدەیت و دەتەوێت سەرنجی بەلای خۆتدا رابکێشیت بۆ ئەوەی پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵدا بنیاد بنێیت. ئاگاداربە کاتێک زیاتر دەچیتە پێشەوە بۆ ناو پەیوەندی خۆشەویستی، هەندێک لە ئازادییەکانت لە دەستدەدەیت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

راستە ئارامگرتن سیفەتێکی جوانی مرۆڤە، بەڵام ئاگادار بە هەندێک جار ئارامگرتنی زیاد لە پێویست سوودی نییە، دەبێت هەندێک جار چیتر ئارام نەگریت و پاڵ بەشتەکانەوە بنێیت بۆی خێراتر رووبدەن. پێویستە هەر ئێستا لەمڕۆدا دەسبکەیت بۆ کارکردن لە پێناو بەدێهێنانی خەونەکانت و چیتر دوایان نەخەیت. لەگەڵ خەڵکیدا رێزدار بە، بەڵام نەرمونیانیش مەبە.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

ئەمڕۆ رۆژێکی گونجاوە بۆی لەگەڵ هاوڕێیەکتدا بچیتە دەرەوە. دەتوانیت ئەمڕۆ رۆڵێکی کاریگەر بگێریت لە ژیانی هاوڕێکەتدا. دەتوانیت هانی بدەیت و ورەی بەرز بکەیتەوە لە هەر کارێکدا کە بەنیازە بیکات. دەبێت کەشێکی وا بۆ هاوڕێکەت درووست بکەیت کە لەگەڵ تۆدا هەست بەوە بکات چیتر پێویستی بە نواندن نییە و ئێستا دەتوانێت خۆی بێت. 

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

ستراتیجییەتی شاردنەوەی هەستەکانت و پاراستنی هەندێک نهێنی چیتر کارناکات و سوودی نابێت. ئەمڕۆ پێویست ناکات لە پێناو پاراستنی ئاشتی و ئارامی ژیانت لەگەڵ هەموواندا کۆک بیت، واتە پێویست ناکات بیروڕاکانی خۆت فەرامۆش بکەیت لەپێناو کەسانی تردا. گەر کەسێک هەڵەیەکی بەرامبەر کردیت، توڕەیی خۆتی بەرامبەر نیشان بدە.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

ئەمڕۆ لە رووی سۆزدارییەوە هەست بە بەرچاوروونی دەکەیت و کۆمەڵێک هەڵبژاردە لەبەردەمت دەبینی کە پێشتر هەستت پێنەدەکردن. هەتا زووتر هەندێک لەو هەڵبژاردانە لەبەردەمت لاببەیت، ئەوا ئاسانتر دەتوانیت هەڵبژاردەیەکیان هەڵبژێریت و بڕیاری کۆتایی خۆت بدەیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

رەنگە ئەمڕۆ لەلایەن کەسێک یان لایەنێکەوە فشارت لێ بکرێت بۆی بڕیارێک لەسەر کار و پیشەکەت بدەیت. بەڵام وا هەستدەکەیت هێشتا ئامادە نیت بڕیاری کۆتایی خۆت بدەیت. شتەکان بە ئاسانی وەربگرە، هەندێک جار هەندێک شت شایەنی ئەوە نین خۆتیان لەسەر تووشی کێشە بکەیت.


ئه‌م بابه‌ته 19544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو