بە ڤیدیۆ.. خۆر نەمێنێت، زەوی چی لێدێت؟

خەندان لایف – هۆز کامەران

کۆمەڵەی خۆر یەکێکە لە کۆمەڵەکانی ناو کاکێشانی (رێگەی شیری). لە ناو کۆمەڵەی خۆردا ٨ هەسارەی قەبارە جیاواز بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە بە خێرایی و دووریی جیاواز.

زانایان ئاماژە بەوە دەدەن کە لە کاتی دیارنەمان و لەناوچوونی خۆر بە هەر هۆکارێک، کۆمەڵێک کارەساتی زۆر بەسەر زەویدا روودەدات.

لە رۆژی ١ ی دیارنەمانی خۆردا:

لە زەوییەوە گشت ئاسمان تاریک دەبێت و وەک شەوی لێدێت، بەڵام بەبێ هەبوونی مانگ، چونکە چیتر مانگ رووناکی لە خۆرەوە وەرناگرێت.

رۆژی ٩:

پلەی گەرمی لە سەرانسەری گۆی زەوییدا یەکسان دەبێت، واتە گشت ناوچەکانی سەر گۆی زەوی یەک پلەی گەرمیان دەبێت.

رۆژی ٢٠:

گشت سەرچاوە ئاوییەکان بە تەواوی دەیبەستێت.

رۆژی ٦٥:

پلەی گەرمی گۆی زەوی دادەبەزێت بۆ ٥٠ پلەی ژێر سفری سیلیزی.

٦ ساڵ دواتر:

گۆی زەوی دەکەوێتە ناو خولگەی پلۆتۆوە. دواتر بەهۆی نەبوونی چەقی کێشكردنەوە، زەوی دەچێتە دەرەوەی کۆمەڵەی خۆر.

١٠ ساڵ دواتر:

پلەی گەرمی زەوی دادەبەزێت بۆ ١٢٥ پلەی ژێر سفری سیلیزی.



ئه‌م بابه‌ته 16907 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو