باشترین راهێنانەکان بۆ گەورەکردنی ماسولکەی سنگ

خەندان لایف –

نزیکەی ٨٤ جۆر راهێنانی جۆراوجۆر هەن کە ئەنجام دەدرێن بۆ گەورەکردنی ماسولکەکانی سنگ. لەو ژمارەی زۆرەی را‌هێنانەکان، ئەمانەی خوارەوە ٦ باشترین راهێنانەکان بۆ گەورەکردنی ماسولکەکانی سنگ بە پێی راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Bodybuilidng).

راهێنانی یەکەم (Barbell Bech Press)



ئەم راهێنانە بە بێنچ پرێس ناسراوە و وزەیەکی زۆری دەوێت بۆ ئەنجام دانی. لە رێگەی ئەم راهێنانەوە دەتوانیت کێشێکی یەکجار زۆر بەرزبکەیتەوە. ئەنجامدانی ئەم را‌هێنانە بە شەفت ئاسانترە وەک لە ئەنجامدانی بە دومبەلس.

پێویستە شەفتەکە لە سنگتەوە بەرزبکەیتەوە، هەروەها دەتوانی شوێنی گرتنی دەستەکانت بگۆڕیت بەپێی ئەو بەشەی سنگت کە دەتەوێت زیاتر فشاری بخەیتە سەر. 

تێبینی/ بە تەرکیزەوە ئەم راهێنانە ئەنجام بدە و تا رادەیەک بە خاوی بیهێنە خوارەوە. 


راهێنانی دووەم (Flat Bench Dumbbell Press)



لەم راهێنانەدا پێویستە هەر لایەکی جەستەت سەربەخۆ کاربکات بۆ بەرزکردنەوەی قورساییەکە. بۆ ئەنجامدانی ئەم راهێنانە پێویستت بە ژمارەیەکی زۆر لە ماسولکەی جێگیر-کەرە بۆ راگرتنی قورسایەکە بە باڵانسکراوی، هەر لەبەر ئەمەشە کۆنترۆڵ کردنی دومبەلس قورسترە لە شەفت.  ئەم را‌هێنانە دەبێتە هۆی جوڵاندنی ماسولکەکانی سنگ بۆ مەودایەکی زۆرتر و فراوانتر و زیاتر دەبێتە هۆی کشانی ریشاڵە ماسولکەییەکان.

راهێنانی سێیەم (Low Incline Barbell Bench Press)



لەم راهێنانەدا زیاتر ماسولکەکانی بەشی سەرەوی سنگ و شانەکان دەجوڵێن. لە کاتی ئەنجامدانی ئەم راهێنانەدا گەر توانیت با کورسیەکەت کەمتر لار بێتەوە بەرەو سەرەوە، بۆی هێزەکە زیاتر بکەوێتە سەر ماسولکەکانی سنگت نەک شانەکانت.

تێبینی/ لە کاتی دەستپێکردنی راهێنانەکاندا زۆربەی یاریزانەکان بە ئەنجامدانی ئەو راهێنانانە دەسپێدەکەن کە بە رێکی لەسەر کورسی ئەنجام دەدرێن بێنچ پرێس. بەڵام هەوڵبدە جارجارێک سەرەتا بەم راهێنانە دەستپێ بکەیت لە جیاتی پێنج پرێس تاکو بتوانیت ووزەیەکی زۆرتر ببەخشیت بەم راهێنانە و زیاتر تەرکیزت هەبێت بۆ بەشی سەرەوەی سنگت.

راهێنانی چوارەم  (Seated Machine Chest Press)



ئەنجامدانی ئەم را‌هێنانە لەسەر ئامێرەکان چەند سوودێکی خۆی هەیە، لەوانە ئامێرەکە هاوکاریت دەکات دووبارەکردنەوەکان (تکرارەکان) بە شێوەیەکی خاوتر ئەنجام بدەیت بەمەش دەتوانیت تەکریزێکی زیاتر بخەیتە سەر ماسولکەکان و خاوتر ئەنجامی بدەیت.

تێبینی/ ئەو راهێنانانەی بە ئامێر ئەنجام دەدرێن بخەرە کۆتاییەوە، چونکە ئامێرەکە هاوکاریت دەکات ماسولکەکانی سنگت بجوڵێنی بەبێ هاوکاری وەرگرتن لە ماسولکەکانی شان.


 

راهێنانی پێنجەم (Incline Dumbbel Press)



یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە ئەنجامدانی ئەم راهێنانە لە راهێنانەکانی تر جیا دەکاتەوە بریتییە لەوەی کە دەتوانی گۆشەی بەرزیی کورسییەکە دەسکاری بکەیت لە سێتێکەوە بۆ سێتی داهاتوو، بەمشێوەیە لە هەموو ئاستەکانەوە فشار دەخەیتە سەر سنگت.

راهێنانی شەشەم (Dips for Chest)



ئەنجامدانی ئەم راهێنانە زۆر گرنگە بۆ ماسولکەکانی سنگ. لە کاتی ئەم راهێنانە پێویستە لە دواوە قاچت بەرزبکەیتەوە بۆ سەرەوە. خۆت درێژ بکە بۆ پێشەوە.

ئەگەر بەهێزیت لە ئەنجامدانی ئەم راهێنانە، ئەوا دەتوانی لە کۆتایی راهێنانەکاندا ئەنجامی بدەیت، بەڵام گەر هەستدەکەیت لاوازیت لەم راهێنانەدا، ئەوا دەتوانی سەرەتا ئەنجامی بدەیت. ئەم راهێنانە سوودی زۆر دەبێت ئەگەر بە شێوەی سوپەر سێت لەگەڵ شناودا ئەنجام بدرێت.


 


ئه‌م بابه‌ته 17925 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو