ئامۆژگارییەکانی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٢- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

ئەمڕۆ رەنگە لەگەڵ کەسێکدا زیاتر تێکەڵاو بیت کە ماوەیەکی زۆرە دەتەوێت پەیوەندی لەگەڵدا دروست بکەیت. گەر بوارت بۆ رەخسا لەگەڵ ئەو کەسەدا یەک ببینن، کاتی ئەوە هاتووە پەیوەندییەکەت لەگەڵیدا زیاتر قوڵ بکەیتەوە. لەگەڵیدا دەمبەخەندە بە و پێش ئەوەی گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت بزانە تاقەتی قسەکردنی هەیە، ئەگەر نەیانویست قسە زۆر بکەن زۆریان لێ مەکە بۆ لێت بێزار نەبن.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

ئەمڕۆ واقع بە شێوەیەکی تاڵ خۆیت بەسەردا دەسەپێنێت. کاتی ئەوە هاتووە لەڕووی داراییەوە زیاتر لە جاران هەست بە بەرپرسیارێتی بکەیت و ئاگات لە خۆت بێت. گەر بوار بە خۆت بدەیت، ئەوا ئەمڕۆ بیرۆکەی نوێ و داهێنەرانە وەک باران دێت بە مێشکتدا. ئەرکی تۆ ئەوەیە وەبەرهێنان لەو بیرۆکانەدا بکەیت و پەرەیان پێ بدەیت، ئەوەش بزانە کردار لە قسەکردن باشترە.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

دەستپێکردنی پەیوەندییەکی نوێی خۆشەویستی رەنگە ئەو شتە نەبێت کە لە ئێستادا دەتەوێت ئەنجامی بدەیت، بەڵام هەندێک جار بە دەست خۆت نییە و دەکەویتە داوی هەستەکانتەوە. هەرچەندە دەزانیت ژیانت بەبێ پەیوەندی رۆمانسی زۆر ئاسانترە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ناتوانیت بەرەنگاری هەستەکانت بیتەوە.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

پەیوەندی کردن بە کەسە نزیکەکانت یان هاوڕێکانت زۆر گرنگە بۆ تۆ. دەتوانیت بە تەلەفون بەسەریان بکەیتەوە، یان دەتوانیت سەردانیان بکەیت و ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانت بەجێبگەیەنیت. لەگەڵیاندا کاتێکی ئارام بەسەربەرە.

ئەو گفتوگۆیانەیان لەگەڵدا ئەنجام بدە کە حەزت لێیە، بەڵام سەرەتا پیایاندا هەڵبدە و بە باشە باسیان بکە. کۆمەڵێک سوود بەوان بگەیەنە و ئەوانیش سوودی خۆیانت پێ دەگەیەنن.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

ئەمڕۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کێشە و گرفتەکانت بسپێرە بە کەسێکی نزیکت. ئەمە بە واتای خۆ دزینەوە لە بەرپرسیارێتی نییە، ئەمە بە واتای ئەوە دێت کەمێک لە باری سەر شانی خۆت کەمبکەیتەوە بە هاوکاری کەسە نزیکەکانت. پێویستە متمانەیەکی زۆرترت بە کەسانی دەوروبەرت هەبێت لە شوێنی کارەکەت. ئەمڕۆ وانەیەکی گەورەی ژیان فێردەبیت گەر متمانەی خۆت ببەخشیت بە کەسێکی لەخۆت گەورەتر و بەهیزتر.



٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

تۆ دەتوانیت قورسترین و ناخۆشترین کاتەکان تێبپەڕێنیت گەر تەرکیز بخەیتە سەر تواناکانی خۆت و کاتی خۆت بە ترسان لە کێشەکان بە فیڕۆ نەدەی. دەتوانیت لایەنە نەرێنییەکانی ژیانت بگۆڕیت بۆ ئەرێنی گەر لە گۆشەیەکی زیرەکانەوە سەیریان بکەیت. لە ئێستادا رەنگە بیر لەوە بکەیتەوە لە یەکێک لە بوارەکانی ژیانتدا پاشەکشە بکەیت و بێیتە دواوەوە، بەڵام نابێت وا بکەیت، دەبێت ورەت بەرز بێت و خۆت نەدەیت بەدەستەوە.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

جوانی دەرەکیی و چۆنێتی دەرکەوتنت شتێکی گرنگە، بەڵام هەرگیز ناگاتەوە بە جوانیی ناوەکیی و پاکیی دڵ. تۆ ئەمڕۆ ناخت پاکە و هەست بە ئارامی دەکەیت، بۆیە خۆت بە جوانی دەرەکییەوە بێزار مەکە و گرنگ نییە چ جلێک لەبەر دەکەیت. هەوڵبدە سوود لە پاکی ناخت ببینی و لەگەڵ خێزانەکەتدا یان هاوڕێکانتدا بەسەری ببەیت و ببیتە سەرچاوەی پاکبوونەوەی دڵی ئەوانیش.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

گەر بە دوای رێگایەکی ئاساندا دەگەڕێیت بۆ زاڵبوون بەسەر رۆژە سەرقاڵەکانتدا، ئەوا پێویستە هەر لە بەیانییەوە هەستی لە خەو هەڵسیت و دەسبکەیت بە پلاندانان بۆ ئەو رۆژە. رەنگە تۆ لەو مرۆڤانە بیت کە ناتوانێت بەیانیان زوو هەڵسێت، بەڵام گەر چەند جارێک تاقی بکەیتەوە دەزانیت چەندێک کاریگەری هەیە لەسەر ژیانت و چەندێک کارەکانت بۆ رێک دەخات.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

ئایا دوودڵیت لەبارەی ئەنجامدانی شتێکەوە؟ ئەمڕۆ نابێت دوودڵ بیت. گەر خۆت لەسەر سنووری نێوان دوو هەڵبژاردەدا دەبینیتەوە، کاتی ئەوە هاتووە دانەیەکیان هەڵبژێریت. ئەمە بەواتای ئەوە دێت گەر دەزانیت کەسێک ستەمی لێ دەکرێت یان فێڵی لێ دەکرێت، ئەوا دەبێت تۆ ببێ دوودڵی بە دەنگ بێیت و ئاگاداری بکەیتەوە.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

گەر کاردەکەیت و خاوەن کارێکت هەیە، ئەوا گرنگە تواناکانی خۆت نیشانی سەرۆکەکەت یان خاوەنکارەکەت بدەیت، پیشانیان بدە کە تۆ ئامادەیت لە پێناو کەسانی تردا قوربانی بدەیت و سوودیان پێ بگەیەنیت. بەم شێوەیە دەتوانیت هەست بە ئارامییەکی زیاتر بکەیت لە ناختدا و متمانەیەکی زیاتر بۆ خۆت درووست بکەیت.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

ئەمڕۆ رەنگە هەندێک کەس یان هەندێک هاوڕێت پێویستیان پێت بێت ئامۆژگارییان بکەیت و گوێیان لێ بگریت تا دڵی خۆیانت بۆ بڕژن. تۆ دەبێت رۆڵی دەروناسێک ببینی بۆیان، بەڵام گەر هەست دەکەیت ناتوانیت هاوکاریان بکەیت یان خۆت لە بارێکدا نیت بتوانیت گوێ لە کەس بگریت، ئەوا زوو پێیان بڵێ کە ئەمڕۆ بوارت نییە بۆی دڵیان نەشکێنیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

شتێکی زۆر نایابە کە تا ئێستا بەردەوامیت لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت لە بواری کارەکەتدا، بەڵام ئاگادار بە خەون و ئامانجەکانت لە بواری کارەکەتدا رەنگە وات لێ بکات هەندێک لایەنی تری گرنگی ژیانت فەرامۆش بکەیت، بۆ نموونە پەیوەندییە خۆشەویستییەکەت یان تەرخان کردنی کات بۆ هاوڕێ و خێزانەکەت. دەبێت بالانسێک لە ژیانتدا درووست بکەیت.


ئه‌م بابه‌ته 11962 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو