سوودەکانی کوڵاندنی ناوکی شووتی

خەندان لایف –

شووتی یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆرترین کەس حەز بە خواردنی دەکەن و سوودی تەندرووستی نایابی لەخۆگرتووە.

زۆربەی کەس لە کاتی خواردنی شووتیدا ناوکەکەی فڕێدەدەن، بەڵام لە راستیدا ناوکی شووتی سوودی تەندرووستی خۆی هەیە بۆ کۆئەندامی هەرسکردن.

کاتێک ناوکی شووتی یان تۆوی شووتی دەخۆیت، راستەوخۆ بە کەناڵی کۆئەندامی هەرسدا دەچێتە خوارەوە و دەبێتە هۆی باشترکردنی کرداری هەرس، بەڵام پێویستە سەرەتا پێش خواردنیان تۆوەکان بکوڵێنی یان بهاڕیت.

بە راپۆرتێکی ماڵپەڕی (Myhealthybook) ناوکی شووتی لە هەمان کاتدا دەبێتە هۆی لەناوبردنی هەڵئاوسان، چارەسەرکردنی هەوکردنی ریخۆڵەکان و زەردوویی.




ئه‌م بابه‌ته 10076 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو