زیانەکانی بەکارهێنانی ستیرۆید بۆ یاری لەشجوانی

خەندان لایف –

گروپێک لە دەرمان بە ناوی (ئەنابۆلیک ستیرۆید) کە لەلایەن بەشێک لە یاریزانانەوە بەکاردێن بەمەبەستی گەورەکردنی ماسولکە لە یاری لەشجوانیدا بوونیان هەیە.

ئەم گروپە لە دەرمان بە شێوەیەکی دەسکرد لە تاقیگەکاندا درووست دەکرێن بە شێویەک کە دواتر پشکنینە پزیشکییەکان نەتوانن دەریان بخەن لە خوێندا.

ئەم دەرمانانە بە هێچ شێویەک لە رووی پزیشكییەوە پێشنیار ناکرێت بۆ بەکارهێنانی لەلایەن یاریزانانەوە بە مەبەستی وەرزشی.

زۆربەی یاریزانان بڕێکی زۆر لەم دەرمانانە دەخۆن، زیاتر لەو بڕەی کە پزیشکەکان بە مەبەستی چارەسەری پزیشكی بۆ هەندێک نەخۆشی دەنووسن، بەمەش زیانەکانی هێندەی تر زیاد دەکات.

ئەنابۆلیک ستیرۆد کۆمەڵێک زیانی لە خۆ گرتووە، لەوانە

لە پیاواندا:

١- کەچەڵبوون و رووتانەوەی قژ

٢- زیانگەیاندن بە ئەندامی زاوزێی پیاوان

٣- نەزۆکی

٤- گەورەبوونی پرۆستات.

٥- درووستبوونی خانەی شیردەر و چەوریی لەسەر مەمک.

لە ئافرەتادا:

١- گڕبوونی دەنگ

٢- گەورەبوونی بەشێک لە دەرەوەی ئەندامی زاوزێی ئافرەتان

٣- زۆربوونی رێژەی مووی جەستە

٤- رووتانەوەی سەر

٥- تێکچوونی سووڕی خوێن

ئەو زیانانەی کە بەر هەردوو رەگەزی پیاوان و ئافرەتان دەکەوێت:

١- درووستبوونی زیپکەی زۆر

٢- زیادبووی مەترسی پچڕانی بەستەری ماسولکەکان

٣- نەخۆشێ جگەر و درووستبوونی وەرەم

٤- زیادبوونی کۆلیستڕۆڵی جۆری خراپ و کەمبوونەوەی کۆلیستڕۆڵی جۆری باش

٥- زیادبوونی فشاری خوێن

٦- درووستبوونی کێشەی دڵ و سوڕی خوێن

٧- توڕەبوون و زیادبوونی توندوتیژی

٨- تووشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی

٩- ئالوودە بوون

خواردنی دەرمانی ئەنابۆلیک ستیرۆید لەلایەن زۆربەی رێکخراو و سەنتەرە پزیشكی و وەرزشییەکانەوە قەدەغە کراوە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەکارهێنانی ئەم دەرمانانە نایاساییە.


ئه‌م بابه‌ته 5739 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو