پاراستنی وشکبوونەوەی پێست لە وەرزی هاویندا

خەندان لایف-

لە وەرزی گەرما و هاویندا لەش بەشێوەیەکی گشتی تووشی وشکبوونەوە دەبێت، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە جاران ئاوی لەشت دەچێتە دەرەوە، چونکە ئارەقێکی زۆر دەکەیتەوە.

ئەم بارەش پێویستی بەوە هەیە کە بژاردنی بۆ بکرێت و بەڕێگایەکی نوێ جێگەی ئەو ئاوە بگرێتەوە لە ئەنجامی گەرماوە لە لەش دەڕواتە دەرەوە و وشکی دەکاتەوە.

1-یەکێکە لەو ڕێنماییە سەرەکیانە خواردنەوەی برێکی زۆری ئاوە، لەهەمانکاتدا دوورکەوتنەوەیە لەو خواردنەوانەی ڕێژەیەکی زۆر کافاینی تێدایە وەک نیسکافە و قاوە و چا و خواردنەوە گازیەکان، چونکە هۆکارێکە بۆ زیاتر وشکبوونەوە و تینوێتی.

2-خۆشتن و گەرماوکردن بە ئاوی سارد و کەم گەرم، چونکە ئاوی خۆشتن بە ئاوی گەرم هۆکارێکە بۆ وشکبوونەوەی لەش و نەهێشتنی زەیتی سروشتی لەش، جگە لەوەش پزیشک و پسپۆرانی پێست ئاماژە بەوەدەکەن نابێت خۆشتن و گەرماوکردن لە وەرزی هاویندا لە 10 خولەک زیاتر بێت بۆ پاراستنی شێداری پێست.

3-کاتێک پێست وشک دەبێتەوە، توێکڵێکی سپی هەڵدەدات، بۆ چارەسەری ئەم کێشەیە خەیارێک بهاڕە و کەوچکێک شەکری تێبکە و بۆ ماوەی 5 خولەک بیدە لە پێستەکەت و دواتر بە ئاوس سروشتی و ئاوی گوڵ بیشۆ، پاشان بە زەیتی بادام چەوری بکە، هەفتانە سێجار ئەم کردارە دووبارە بکەرەوە.

4-بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆر زۆر گرنگە پێش چوونە دەرەوە لەماڵ، چونکە تیشکی خۆر کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر پێست و زیاتر وشکی دەکاتەوە، هەر بۆیە کاتێک دەچیتە بەر تیشکی خۆر کرێمی دژە خۆر بەکاربهێنە و نوێی بکەرەوە.

5-خواردنەوەی شەربەتی سروشتی میوەکان زۆر بەسوودە و لەشت لە وشکبوونەوەی دەپارێزێت، بەڵام هەوڵبدە لەگەڵ هەموو جۆرە شەربەتێکی میوەدا ئاوی لیمۆ و نەعنا بەکاربهێنە.

6-دوورکەتنەوە لە بەکارهێنانی سابون، چونکە ڕێژەی کیمیایی تێیدا زۆرە و دەبێتە هۆی وشکبوونەوە، لەبری ئەوە پێکهاتە و پاکەرەوەی تایبەت بە پێست بەکاربهێنە، چونکە ماددەی سیرامیکی تێدایە و پێست لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.


ئه‌م بابه‌ته 4322 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو