ئەکتەرێکی بەناوبانگ لە فڕۆکەخانەیەکی ئەمریکا دەستبەسەرکرا

خەندان لایف-

ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیود "شاهرۆ خان" لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لۆس ئەنجلۆس دەستبەسەرکرا بەهۆی کێشەیەکی بچووکەوە لەلایەن چاودێرانی ئەمنیەوە.

احتجاز شاروخان فى مطار لوس أنجلوس


دوێنێ هەینی 12 مانگی ئۆگێست ئەکتەری بەناوبانگ و ناسراوی هیندستان لەکاتی دابەزینی لە فڕۆکە و لەفڕۆکەخانەی لۆس ئەنجلوس لە ئەمریکا بۆ جاری سێیەم دەستبەسەر دەکرێت، بەهۆی چەند کێشەیەکەی بچووکەوە لەلایەن چاودێرانی ئەمنی فڕۆکەخانەکەوە و بەهەڵە تێگەیشتنیان.

شاروخان تعجب من تكرار الواقعة


لەدوای ئەو ڕووداوە باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا "ڕیتشارد فیرما" بە ڕەسمی و لە تویتەر داوای لێبوردنی لە هونەرمەند کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جارێکی دیکە دووبارە نابێتەوە.

المرة الثالثة التي يتم توقيف شاروخان فى احد مطارات أمريكا


شاهرۆ خان لە تویتەری تایبەتی خۆی وتی، ڕێزی تەواوم هەیە بۆ ئاسایشی ئەمریکا، من لە یاساکان تێدەکەم، بەڵام ناخۆشە هەمووجارێک کە دەڕۆم بەرەو ئەمریکا لە فڕۆکەخانە دوادەخرێم، وەڵامی باڵیۆزی ئەمرکا دەداتەوە و دەڵێت من مەبەستم ئەوە نییە من لەسەرووی یاساوە بم بەپێچەوانەوە، سوپاس بۆ بایەخ پێدانت.

شاهرۆخان یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەکتەر و گۆرانیبێژەکانی هیندستان و جیهان ساڵانێکی زۆرە کاری خزمەت بە سینەمای بۆلیود دەکات، لەدایکبووی 1965، جگە لەکاری نواندن و هونەری بازرگانیش دەکات و هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ "جۆری خان" لەساڵی 1991 خاوەنی سێ منداڵە بەناوی "ئاریان و سوهانا و ئەبرام".

ئەم ئەکتەرە بۆ جاری سێیەمە لە فڕۆکەخانەی ئەمریکا دەستبەسەر دەکرێت، لەساڵی 2012 لە فڕۆکەخانەی وایت بلینز لە نیویۆرک و لەساڵی 2009 بۆ ماوەی دوو کاتژمێر لە فڕۆکەخانەی نیوارک گیرا.


ئه‌م بابه‌ته 12099 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو