لەبری بانگ دەنگی ئوم کەلسوم دەبیسترێت لە مزگەوتەکان

خەندان لایف-

ڕۆژی 5 شەمەی هەفتەی ڕابردوو 11 مانگ، لە شاری نابلوسی فەلەستین لە ئامێری دەنگ بڵندگۆکەی مزگەوتەکانەوە گۆرانی گۆرانیبێژی کۆچکردوو ئوم کەلسوم دەبیسترێت لەبری بانگ.

ئەم رووداوەش خەڵکانێکی زۆری سەرقاڵکرد، بەگوێرەی هەواڵەکانیش وەزارەتی ئەوقافی فەلەستین ڕایگەیاندووە لیژنەیان پێکهێناوە بۆ بەدواداچوونی کێشەکە، بەڵام پێدەچێت بەهۆی هەڵەی تەکنیکیەوە بووبێت، بەڵام ڕاستی هۆکاری ڕوودانی ئەو ڕووداوە تا ئێستا نادیارە.

دانیشتووانی نابلوسی فەلەستین بەشێکیان بیستنی گۆرانیەکانی ئوم کەلسومیان لە بڵندگۆی مزگەوتەکانەوە پێ ئاسایی بووە، بەڵام بەشێکی دیکە بە کارێکی خراپ و هەڵە لە قەڵەمی دەدەن.



ئوم کەلسوم ناوی تەواوی "فاتمە ئیبراهیم سەید بەلتاجیە" یەکێکە لە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی نیشتمانی
عەرەبی و نازناوی "هەسارەی ڕۆژهەڵاتی" پێبەخشراوە، دەربارەی لەدایکبوونی دوو بیرو بۆچوون هەیە هەندێک دەڵێن لەساڵی 1898 لەدایکبووە و هەندێکی دیکە  لەساڵی 1908، خاوەنی دەنگێکی بەهێز و سەرنجڕاکێش بووە و لەساڵی 1970 کۆچی دوایی کردووە.




ئه‌م بابه‌ته 5592 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو