وێنە و ڤیدیۆ.. لەیلا عەلوی لە فیلمێکی نوێدا

خەندان لایف-

بڕیارە لەم هەفتەیەدا نوێترین فیلمی لەیلا عەلوی لە فیستڤاڵی لۆرکانۆ لە سینەماکانی سویسرا نمایش بکرێت، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەشێک لە دیمەنەکانی نێو فیلمەکە جوانی و ڕێکی لەشولاری لەیلا هەواداران و میدیاکان سەرقاڵدەکات.

ليلى علو .. هل تفوقت على منة شلبي؟


بەگوێرەی هەواڵەکان ئەستێرەی بەناوبانگی میسری " لەیلا
عەلوی" لەم فیلمە نوێیەدا بە ناوی "الماء والخضرة والوجه الحسن" لەگەڵ خانمە شۆخوشەنگی لاو مونا شەلەبی ڕۆڵدەبینێت، بەڵام لەدوای بڵاوکردنەوەی ڕێکلامی فیلمەکە و پەخشکردنی بەشێک لە دیمەنەکان هەواداران پێیانوایە لەیلا کێبڕکێی مونا دەکات بە جوانی و ڕێکی لەشولاری، ڕوخساری لەگەڵ تەمەنیدا جیاوازە و گەنجتر دەردەکەوێت و لەئێستادا لەیلا لەوڵاتی سویسرایە و چاوەڕوانی فیستڤاڵی لۆرکانۆ دەکات کە تێیدا فیلمە نوێیەکی پەخشدەکرێت.



لەیلا عەلوی یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە سەرکەوتو و بەناوبانگەکانی میسر، لەدایکبووی 1962 لەکاتی خۆیدا بە خانمێکی سەرنجڕاکێش و جوان ناسرابوو، لەیلا دایکی یۆنانی بوو هاوسەرگیری لەگەڵ پیاوێکی میسریدا کردبوو، لەسەرەتاکانی تەمەنیدا دەستی پێشکەشکاری کردووە، دواتر دەچێتە نێو بواری شانۆ و نواندنەوە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی هەیە لە کارگێڕی و کاردا، هاوسەری پیاوێکە بە ناوی مەنسور جەمال و کوڕێکی هەیە بەناوی خالید.









ئه‌م بابه‌ته 11473 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو