سوودەکانی مەعدەنووس

خەندان لایف-


مەعدەنوس یەکێکە لە سەوزە بەسوودەکان بۆ لەشی مرۆڤ و دەکرێت ڕۆژانە لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا بخورێت یان لە دروستکردنی هەندێک خواردندا بەکاربهێنرێت.

ئەگەر تائێستا مەعدەنوست نەخواردووە یان کەم دەیخۆیت، ئەوا لەمەودوا بایەخی پێبدە.

1-توێژینەوە زانستیەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە مەعدەنوس ئەگەر ڕۆژانە بە ڕێکوپێکی بخورێت، ئەوا یارمەتیدەرێکی سەرەکیە لە دابەزاندنی شەکری خوێن بە ڕێژەی لە %26.

2- مەعدەنوس بڕێکی زۆر ڤیتامینی تێدایە بەتایبەت ڤیتامین A، کە پێوستیەکی سەرەکیە بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستی و جوانیەوە، یاخود ئەو کەسانەی ڕێژەی ڤیتامینیان کەمە دەتوانن لەڕێگەی خواردنی مەعدەنوسەوە چارەسەری کەمی ڤیتامین بکەن لە لەشیاندا.

3-جگە لە ڤیتامین مەعدەنوس دەوڵەمەندە بە کانزا کە یەکێکە لە پێکهاتە سەرەکییەکان بۆ ئێسک و ماسولکەکانی لەش بەتایبەت ئاسن و کبریت، بۆ ئەو کەسانەی کە خوێنیان کەمە یان نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە زۆر بەسوودە و چارەسەرێکی سروشتیە.

4-گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە سەرەکییەکانی لەشی مرۆڤ و پێویستە ئاگاداری بین و چاودێری بکەین لەڕووی تەندروستیەوە، ئەو کەسانەی نەخۆشی گورچیلەیان هەیە ئەوا پێویستە مەعدەنوس بخۆن، چونکە پارێزگاری لێدەکات.

5-بەشێکی زۆری توێژینەوە زانستی و پزیشکییەکان باس لەوەدەکەن کە مەعدەنوس پێکهاتەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە هۆکارێکە بۆ چالاکردنی سیستمی بەرگری لەش و بەهێزکردنی دژە نەخۆشیەکان.


ئه‌م بابه‌ته 7873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو