باشترین کات بۆ لابردنی موی قاچەکان

خەندان لایف-

کاتەکانی لابردنی مو بۆ خانمان جیاوازی هەیە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی لەکاتی خۆشتندا ئەنجامدەدرێت لە گەرماودا، یان لەکاتی بەتاڵدا.

بێگومان لابردنی مو لە خانمێکەوە بۆ خانمێکی تر دەگۆڕێت و هەریەکە بە کەلوپەلێک مو لادەبات بەڵام باوترینیان گوێزانە، چونکە خێرایە و ئازاری نیە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی زیانی بۆ پێستەکە هەیە، ئەوەی لێرەدا گرنگە و باسی دەکەین کاتی لابردنی مووە، کەدەبێت چ کاتێ مو لابەرین.

پێش هەموو کارێک لابردنی مو لەکاتی سوڕی مانگانەدا کەرێکی هەڵەیە و پێویستە پاش تەواوبوونی سوڕی مانگانە مو لابردن ئەنجام بدەین، توێژەرەوان لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوەدەکەن کە باشترین و نمونەیترین کات بۆ لابردنی مویقاچەکان بە گوێزان پێش نوستنە، چونکە لەکاتی نزیکبوونەوە لە خەو قاچەکان گەرم هەڵئاوساو دەبن کەمێک و زیاتر مووەکان دەردەکەون، بۆ بەیانی پێستی قاچەکانت زیاتر گەشاوە دەبێت.

خانمان پێویستە چەندڕێگایەک هەیە بیزانن، بۆ ئەوەی ئاسانکاری بێت بۆیان لە کاتی مولابردندا، سکراب رێگایەکی نوێیە و دەتوانیت لەدوای لابردنی مو ئەنجامی بدەیت بۆ پێستەکە، کە دەبێتە هۆی وەستانی گەشەی مووەکە و خاوبوونەوەی.

کاتێک گوێزان بەکاردەهێنیت بۆ لابردنی موو، زەیتی منداڵ بەکاربهێنە، چونکە دەبێتە هۆی بریقەدارکردنی پێستەکە و گەشانەوەی.

ئەگەر لەکاتی مو لابردندا پێستەکەت سور بۆوە، چارەسەرەکەی ئاسانە ئاو و شیر تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستەکەت بۆ ماوەیەک.

بۆ پاراستنی بریقە و گەشاوەی پێست لەکاتی لابردنی مودا، ئەوا سکرابی بۆ ئەنجامبدە، کە بریتیە لە تێکەڵکردنی چەند دڵۆپێک زەیتی زەیتون و کەوچکێک شەکر، کەهۆکارێکە بۆ نوێکردنەوەی پێستە مردووەکە.

لەبری بەکارهێنانی سابون و پاکەرەوەی لابردنی مو، لە ماڵەوە بەدەستی خۆت ئەم ئاوێتەیە دروست بکە و بەکاریبهێنە، کە پێکهاتووە لە زەیتی گوێزی هیندی و کەرەی شیا کە کەرەیەکی تایبەتیە و لە ڕووەک دروست دەکرێت پێی دەوترێت شیا، لە تاوەیەکدا بیتوێنەرەوە و دوای تێکەڵکردنی پاشان بیخەرە ساردکەرەوە تاتەواو توند دەبێتەوە و لەکاتی پێویستدا بەکاریبهێنە


ئه‌م بابه‌ته 9712 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو