بێرین سات دەچێتە ئەمریکا

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا "بێرین سات" بەرەو ئەمریکا کۆچی کرد، بەمەبەستی دانانی منداڵی بلوری و بڕیاڕە تا دوایی لەدایکبوونی منداڵەکەی نەگەڕێتەوە.

بيرين سات


دوای ئەوەی دەنگۆی وازهێنانی بێرین سات لە درامای بەناوبانگی تورکیا "سوڵتانە کۆسیم" گەڕێندرایەوە بۆ دووگیانبوونی ئەکتەر، بەڵام دایکی هاوسەرەکەی جەختی لەوەکردەوە کە بێرین دووگیان نییە و ئەگەر دووگیان بووایە یەکەم کەس دەیزانی، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیانە لە میدیاکان بێرین زۆر توڕە بوو هۆشداریدا لەوەی ئەو کەسانەی ئەو هەواڵەیان بڵاوکردووەتەوە دەبێت سزا بدرێن، بەڵام پیدەچێت ڕۆژنامەنووسان بەردەوام بووبێتن لە زانینی ڕاستی هەواڵەکە و بەگوێرەی سەرچاوەکانی میدیاکانی تورکیا بێرین سات و هاوسەرەکەی بەمەبەستی دانانی منداڵی بلوری کۆچیان بەرەو ئەمریکا کردووە و لەئێستادا هاوسەرەکەی گەڕاوەتەوە تورکیا و بڕیارە تا لەدایکبوونی منداڵەکەی بێرین سات نەگەڕێتەوە و لەئەمریکا بمێنێتەوە.

حماة بيرين سآت تكشف حقيقة حملها


بێرین سات تەمەنی 32 ساڵە، خەڵکی ئەنقەرەیە، یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و بەناوبانگترین ئەکتەرانی تورکیا و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوسەری "کینان دۆغلۆیە" لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ هاوسەرەکەی لە ئەمریکا یادی ڕۆژی هاوسەرگیریان کردەوە.

بيرين سآت وزوجها كينان دوغلو


بەهۆی ناکۆکی سیاسی نێوان بێرین و پاڵێوراوێکی گەورەی سیاسی هەڵبژاردنەکان و گەل و حکومەتی تورکیا، چەندین هەوڵدرا بۆ ناشرینکردنی کەسایەتی ئەو خانمە لەنێو هەوادارانیدا بە پڕوپاگەندە و قسەی نەشیاو، وەک تۆمەتبارکردنی بە ناپاکی هاوسەرگیری.


بيرين سآت تنفي خبر حملها



ئه‌م بابه‌ته 13057 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو