وێنە.. بەستایلێکی سەرنجڕاکێشی هیندیەوە دەرکەوت

خەندان لایف-

خانمە ئەکتەری ناسراوی بۆلیود "پریتی زینتا" بۆ بەشداریکردنی لە بیستەمین فیستڤاڵی هیند لە ئەمریکا، بە جلێکی هیندی سەرنجڕاکێشەوە دەرکەوت.

هەفتەی ڕابردوو لە ئەمریکا فیستڤاڵی هیند بەڕێوەچوو، کەتێیدا کۆمەڵێک ئەکتەر و گۆرانیبێژی ناسراوی بۆلیود دەرکەوتن، لەنێوانیاندا پریتی زینتای تەمەن 41 ساڵبوو، بەجلوبەرگێکی نەتەوەییەوە و کە پێکهاتبوو لە عەزیەکی زەردی درێژ و پارچەیەک قوماشی سور بەسەر شان و قۆڵیەوە، ئامادەبووانی نێو فیستڤاڵەکەی سەرسامکرد.

بريتي زينتا


پریتی یه‌كێكه‌ له‌ كاره‌كته‌ره‌ ناسراوه‌كانی سینەمای بۆلیود و له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه‌، باوکی ئەفسەرێکی ناسراو بووە لە هێزی سەربازی هیندیدا دەرچووی کۆلێژی زانستی دەروونیە، تائێستا خاوه‌نی چه‌ندین خه‌ڵاته‌ وه‌ك باشترین ئه‌كته‌ر.

بريتي زينتا


ماوەیەک پێش هاوسەرگیریەکەی، پریتی ڕایگەیاند کە بەمزووانە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوڕێ ئەمریکیەکەیدا دەکات، بەڵام هەوادارانی توشی سەرسوڕمان کرد و تاڕادەیەک باوەڕیان پێنەدەکرد.

بريتي زينتا


لەپاش ماوەیەک بەڕه‌سمی لە ئاهەنگێکی گەورەدا، بە بەشداری چەندین ئەستێرەی دیاری بۆلیود هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خۆشەویستە ئه‌مریكیەکەیدا بە ناوی "جود ئیناف" کرد.


بريتي زينتا

بريتي زينتا


ئه‌م بابه‌ته 24134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو