بە جلوبەرگێکی جیاوازەوە یادی لەدایکبوونی کردەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی کوردی ڕۆژهەڵاتی کۆمسایڕۆژی شەمە 13 ئۆگێست یادی لەدایکبوونی کردەوە و بەجلوبەرگێکی جیاوازەوە وێنەکانی بڵاوکردەوە.



کۆمسای یەکێکە لەو خانمانەی ماوەیەکی درێژە دەستی بەکاری هونەری کردووە و گۆرانی دەڵێت و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە، لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی چەند وێنەیەکی یادی لەدایکبوونی بڵاوکردۆتەوە و دەڵێت 23" گەلاوێژ یادی لەدایکبوونمە و ئەمساڵ هیوام زۆرە و بە بوونی ئێوە ئەدروشم"، کە بەجلوبەرگێکی تایبەت و جیاوازەوەیە بەوێنەی میکی ماوس و کارتۆنەکانی منداڵان نەخشێنراوە و شێوازێکی سەرنجڕاکێشی هەیە.



کۆمسای سەرەتاکانی دەرکەوتنی دەگەڕێتەوە بۆ پڕۆگرامی خۆشترین دەنگ، کە لە شاشەی ئێن ئار تیەوە پەخش دەکرا، یەکێک بوو لە قوتابیەکانی هونەرمەند دیاری قەرەداغی و پێش قۆناغەکانی کۆتایی وازی لە پڕۆگرامەکە هێنا، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە وەک کافر، باوەش، لەرزانە، خڕەی مێخەک.








ئه‌م بابه‌ته 19370 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو