نوێترین وێنەی کوڕەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری لوبنانی ناسراو "میریام فارس" لە ئینستاگرامەوە  وێنەیەکی نوێی منداڵەکەی بڵاودەکاتەوە.



میریام فارس کە یەکێکە لە ئەستێرە دیارەکان جیهانی هونەری
عەرەبی، پاش  لەدایکبوونی منداڵەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر شاردنەوەی ڕوخساری لە جەماوەر و میدیاکان، دواجار لەڕێگەی ڤیدیۆ کلیپێکەوە ڕوخساری منداڵەکەی پیشان هەوادارانی دەدات، لە ئێستاشدا لە ڕێگەی ئینستاگرامی تایبەتی خۆیەوە نوێترین وێنەی کوڕەکەی بەناوی "جایدن" بڵاوکردەوە و دەڵێت "کوڕەکەم هەموو ژیانمە".



میریام فارس بەهۆی جوانی و شیکی و سەرنجڕاکێشیەوە ناسراوە بە "شاژنی شانۆ"، لەساڵی 1983 لەدایکبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، شارەزایەکی باشی لە بواری سەمایی بالیەدا هەیە لە پێنج ساڵیەوە دەستی بە خوێندنی بالیە کردووە و لەتەمەنی 9 ساڵیدا بەشداری پڕۆگرامی بەهرەی منداڵان دەکات پلەی یەکەم بەدەست دەهێنێت لە سەمای ڕۆژهەڵاتیدا، پاشان بەشداری لە فیستڤاڵی گۆرانی لوبنانی دەکات و خەڵاتی ئاڵتونی بەدەستدەهێنێت.



میریام جگە لە گۆرانی وتن کاری نواندنیش دەکات، لەساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی ئەمەریکی دەکات بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی کامێرا و میدیاکان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێک بەناوی جایدن.




ئه‌م بابه‌ته 16963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو