باشترین ڕژێنە بۆ قژێکی ئاوریشمی

خه‌ندان لایف-

خانمان دەیانەوێت بگەن به‌ قژێكی ئاوریشمی و نه‌رم و بریقه‌دار، چونكه‌ قژی جوان نهێنی سه‌رنجراكێشی ئافره‌تانه‌.

بەڵام قژی جوان و نەرم و ئاوریشمی پێویستی بە خزمەتکردن هەیە، ڕۆژانە یان هەفتانە دەبێت ماسکی تایبەتی بۆ بەکاربهێنیت، یەکێک لە پێکهاتە بەسوودەکان شەکرە، کە لەماڵی هەموو کەسێکدا هەیە و دەتوانیت بەکاریبهێنیت لەگەڵ هەندێک ماددەی تردا و ئاوێتەیەکی لێ دروست بکەیت.

كه‌وچكێكی گه‌وره‌ شه‌كری سپی
نیو كوپ ئاوی گه‌رم
15 دڵۆپ زه‌یتی بادام یان زه‌یتی گوێزی هندی 
قوتویه‌كی ئاو پرژێنی به‌تاڵ

سه‌رجه‌م ئه‌و پێكهاتانه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ و  رۆژانه‌ به‌كاریبهێنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی قژه‌كه‌ت ته‌ڕ ببێت و له‌ وشكی رزگاری بێت و نه‌رم و ئاوریشمی و بریقه‌دار ده‌ركه‌وێت،  جگەلەوەش یارمه‌تی رێكخستنی قژه‌كه‌ ده‌دات و به‌ ئاسانی جێگیر ده‌بێت.






ئه‌م بابه‌ته 9432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو