بۆرەکی سپێناخ و پەنیر

خەندان لایف-

هەویری بۆرەکی ئامادەکراو

ناواخنەکەی

400 گرام سپێناخ

2 پیاز

کەرە یان زەیت بەپێی پێویست

خوێ و بیبەر

گوێزی هاڕڕاو

هێلکە بۆ چواردەورەکەی

کونجی

200 گرام پەنیری ڤیتا

نەعنای وشک

چۆنێتی ئامادەکردنی:

زەیتەکە لە تاوەیەکدا لەسەر ئاگر گەرم بکە پیازەکەی تێبکە پاشان سپێناز و بیبەر و گوێز و پارچەیەک لە پەنیرەکە و سەرجەم پێکهاتەکانی تر تێکەڵ بکە، پاشان دوایی ئەوەی سوربۆوە بیخەرە هەویرەکەوە.

چواردەوری هەویرەکە بە هێلکەکە هەڵسوو، پاشان بیخەرە قاڵبێکی چەورکراوی ناو فڕن و کونجیەکە بکە بەسەریدا و بیخەرە سەر پلەی گەرمی 220 بۆ ماوەی 10-15 خولەک.


ئه‌م بابه‌ته 2639 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو