بەوێنە.. نهێنی جوانی لەشولاری دەخاتەڕوو

خەندان لایف-

دوای ئەوەی هەردوو خانمە ئەکتەر "توبا بیوکستون و بێرجواز کۆرێل" ساڵانی ڕابردوو وەک جوانترین رووخسار هەڵبژێردران بۆ ڕێکلامکردن بۆ یەکێک لە کۆمپانیا گەورەکانی بەرهەمهێنانی جوانکاری و پێکهاتەکانی قژ، بۆ ساڵی 2016 خانمێکی نوێ ئەو ڕێکلامە وەردەگرێت کە ناسراوە بە "ناسڵیهان ئەتاگول" و یەکێکە لە خانمە ئەکتەرە شۆخوشەنگەکانی تورکیا.

ناصليهان أتاجول


بۆ ئەو مەبەستەش ناسڵیهان کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرد و تێیدا جگە لە ڕێکلامکردن بۆ کۆمپانیاکە، وەڵامی کۆمەڵێک پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و چەند نهێنیەکی ئاشکراکرد.

ناصليهان أتاجول

لەیەكێک لە لێدوانەکاندا باسی لە نهێنی جوانی و ڕێکی لەشولاری کرد و وتی، من بڕێکی کەم ئاو دەخۆم، بەڵام هەوڵدەدەم ماوەیەکی زۆر بخەوم و هەفتانە دوو ڕۆژ وەرزش ئەنجام دەدەم و هەرچی ئارەزوو بکەم دەیخۆم.

ناصليهان أتاجول


لەهەمانکاتدا ناسڵیهان ئاماژە بەوەدەکات کە مانگی هەنگوینی خۆی و قادر دۆغلۆ زۆر کەم بووە، بەهۆی ئەوەی کاریان هەبووە و ناچاربوون زوو بگەڕێنەوە، هەموو شتێک باشە و هەریەکەمان دەستمان بە کارەکانمان کردووەتەوە، هەرچەندە درامای خۆشەویستی ڕەش بەشی دووەمی دەستی پێنەکردووەتەوە وەک کاری وێنەگرتن، بەڵام بە گڕوتینەوە دەستم بەکاری ڕێکلام کردووە.

ناصليهان أتاجول


بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان هاوسەرەکەی قادر دۆغلۆ و بوراک ئۆزجفێت هاوکارەکەی لەنێو درامای خۆشەویستی ڕەش، پرسیاری ئاراستەکرا دەربارەی ئەو قسانەی بوراک کردوویەتی، بەڵام کۆنگرەکەی کۆتایی پێهێنا وەڵامی نەدانەوە، چونکە کێبڕکێیەکی بەهێز هەیە لەنێوان قادر دۆغلو و ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا "بوراک ئۆزجیڤێت"، لەدوای ئەوەی بوراک ڕۆڵی لەگەڵ ناسڵیهاندا بینی لە درامای "خۆشەویستی ڕەشدا" بەهۆی دیمەنە وروژێنەرەکانەوە دوژمنایەتی کەوتە نێوانی قادر و بوراکەوە، بەو هۆیەشەوە نەیتوانی بوراک ئامادەی ئاهەنگەکەیان بێت، لە لێدوانێکدا بوراک دەڵێت بەهیچ جۆرێک پرسیاری ناسڵیهانم لێمەکەن.

ناصليهان أتاجول و قادر دوغلو


ناسڵیهان لە ئێستادا هەڵبژێردراوە بۆ خەڵاتی فیستیڤاڵی سیئولی نێودەڵەتی کۆریایی باشوور، لەهەمانکاتدا پاڵێوراوی یەکەمە بۆ دابەشکردنی خەڵاتی پەپولەی ئاڵتونی بۆ ئەمساڵ.

دیمەنەکانی نێو درامایی خۆشەویستی ڕەش
بوراك أوزجيفيت و ناصليهان أتاجول


ناسڵیهان خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و 23 ساڵە، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و بە خانمە شێوە کۆریەکە ناسراوە، لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە و لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ قادر دۆغلو دەکات پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی.


ئه‌م بابه‌ته 45007 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو