لەهیچ کارێک پەشیمان نیم و پەشیمانی لە فەرهەنگی ژیانمدا بوونی نییە

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی بەناوبانگی لوبنانی "ئەلیسا" ناسراو بە شاژنی هەستەکان، لە چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنامەکان باسی لە نزیکترین هاوڕێی وائیل کفوری کرد لەنێو ژیانی هونەریدا و وتی جگە لە وائیل لەو بوارەدا کەسی تر نابێتە هاوڕێی من یەکێکم لە هەوادارانی و ئارەزوودەکەم بەشێوەیەکی بەردەوام گوێ لە دەنگ و گۆرانیەکانی بگرم.



لەوەڵامی ئەو پرسیارەشدا دەربارەی ناکۆکییەکانی نێوان خۆی و هونەرمەندی ناسراو "نەجوە کەرەم"، جەختی لەوە کردەوە کە نێوانیان باشە و لەزۆرێک لە بۆنەدا دەیبینێت.

ئەلیسا ئاماژەی بەوەدا کە ئەم قۆناغەی ژیانی زۆر هەستیار و گرنگە، لەهەمانکاتدا دەڵێت لە گشت قۆناغێکدا بە هەموو گرفتێکەوە ئەو بە ئاسایی دەژی بەبێ بوونی پیاو، ئامادەیشی تێدایە هاوسەرگیری بکات لەگەڵ پیاوێکی گونجاودا، ئارەزووی پیاوێک دەکەم خاوەن کەسایەتیەکی سەربەخۆ بێت.

ئەمە لەکاتێکدایە کە لەماوەی پێشوودا لە کەناڵی ئێم بی سی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزۆنیدا ئاشکرایکرد کە خۆشەویستی هەیە، لە هەفتەی ڕابردووشدا ئەلیسا لە فیستیڤاڵی جەژنەکانی بەیروتدا بەشداری کرد و چەند گۆرانیەکی پێشکەشکرد و سەمایەکی سەرنجڕاکێشی کرد، سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەلیسا ئەوەی ئاشکراکردووە و جەختی کردووەتەوە، لەو فیستڤاڵەدا خۆشەویستەکەی لەپێشەوە لە ڕیزی یەکەم دانیشتووە و وێنەی خۆشەویستەکەی بڵاوکرایەوە لە زۆرێک لە میدیاکاندا، بەڵام تائێستا ئەو دەنگۆ و هەواڵانە لەلایەن ئەلیسا خۆیەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.



ئەلیسا لەدرێژەی چاوپێکەوتنەکەدا وتی لە هیچ کارێکی ژیانم پەشیمان نیم و پەشیمانی لە فەرهەنگی ژیانی مندا بوونی نییە، هەوڵدەدەم دووربم لە هەڵە، مێشکم بە ماددەوە سەرقاڵ ناکەم، چونکە تەنها ئامرازێکە بۆ ژیان، من زۆر بە ئاسایی دەژیم و خاوەن ئۆتۆمبێل و موڵکی گرانبەها و گەورە نیم.

ئەلیسا ناوی تەواوی "ئەلیسار زەکەریا خوریە" لەدایکبووی ساڵی 1971، خەڵکی لوبنانە و دایکی خەڵکی سوریایە، خاوەنی دوو خوشک و سێ برایە، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە باوکی کۆچی دواییکردووە.


ئه‌م بابه‌ته 10572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو