خەونەکانی کچان بۆ پیاوی داهاتوویان

خەندان لایف-

خەیاڵ و هیواکان بەشێکە لە بیرۆکەکانی مێشک، هەمووان پێش بەدیهاتنی کارێک یان ئامانجێک لە ژیاندا کۆمەڵێک هیوایان هەیە دەخوازن ئەو خواستانەی هەیانە بێتە دی.

کچانیش پێش پڕۆسەیهاوسەرگیری بەتایبەت لە تەمەنی هەرزەکاری بەدواوە کۆمەڵێک خواستیان هەیە دەگەڕێن بەدوای شاسواری خەونەکانیاندا تا هاوسەرگیری لەگەڵدا بکات، لە بیرۆکە و خەیاڵەکانیدا کۆمەڵێک خاسیەتی داناوە کە دەبێت لە پیاوی داهاتوودا هەبێت؟

ئەمە ڕاستیە یان تەنها خەیاڵێکە؟ کچان کاتێک راستیەکە قبوڵ دەکەن تووشی جۆرێک لە خورپە دەبن، چونکە هاوسەری خەونەکانی تەنها لە خەوەکانی کاتی نووستیدا هەیە.

ئەو خاسیەتانەی خانمان ئارەزووی دەکەن لە پیاوی داهاتوویاندا هەبێت.

1-پیاوێکی زۆ بەڕێز بێت لەناو کۆمەڵدا و لەلایەن کەسانی دیکەوە زۆر بەڕێزەوە تەماشا بکرێت و پێگەیەکی باشی هەبێت.

2-لەنێوان ژیانی پڕ لە خەم و بێزاریدا، پیاوێک بێت هەمیشە ژیانێکی خۆش پێشەکەشی خانمەکەی بکات و پێکەنین بخاتە سەر لێوەکانی و ژیانێکی بەردەوام ئارامی پێ ببەخشێت.

3-کارێکی باش بکات و مووچەیەکی باشی هەبێت، باری دارایی زۆر باش بێت بیخاتە ژیانێکی خۆش و شاهانەوە.

4-پێش هەموو شتێک کچان ئارەزووی پیاوێکی شیک و قۆز دەکەن، گرنگی بە ڕووخساری دەدەن وەک ئەوەی جوانی ڕووخسار و لەگەڵ جوانی ناخدا یەکبگرێتەوە.

5-پیاوێک بێت رێزی خانمەکەی بگرێت لەهەر بڕیاڕیکدا، لەهەمانکاتدا چارەسەری هەموو کێشەیەکی پێ بێت لەهەموو کاتێکدا فریاد ڕەس بێت.

6-خاوەنی لەشێکی بەهێز و ڕەشیق بێت و چالاک و تەندروست بێت.

7-متمانەی تەواوی بەخودی خۆی و تواناکانی هەبێت، پارێزگاری لە خانمەکەی بکات، خاوەنی کەسایەتیەکی خەیاڵی و سەرنجڕاکێش بێت، لەهەمانکاتدا لەسەرخۆ بێت.

8-ڕاستگۆ بدوێت و لەهەموو کاتێکدا و درۆ نەکات، لەکاتێکدا ڕاستگۆیی دەربڕینەکانی پیاوان لەسەرەتایی ناسیندا بۆ خانمان قبوڵنەکراوە و ئازاربەخشە.


ئه‌م بابه‌ته 10700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو