ئامۆژگاری و پێشبینییەکانی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٤- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

لە ئێستادا باری کۆمەڵایەتیت تا رادەیەک ناجێگیرە، رەنگە هەست بە ئاسوودەیی نەکەیت بە بینینی و چوونە دەرەوە لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و خەڵکی نوێ، واز لە گفتوگۆی کورتخایەن و بێ سوود بێنە و دەسبکە بە ئەنجامدانی گفتوگۆی راستەقینە و قوڵ بۆ یەکلایی کردنەوەی مەسەلەکان بە جارێک.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

پێویستە لە خۆت بپرسیت کە تۆ چیت لە دەوروبەرەکەت دەوێت؟ بەم شێوەیە دەتوانیت ئاسانتر کلیلی دەرگای خۆشەویستیی بدۆزیتەوە، ئەم ماوەیە کەمێک رۆمانسی دەبیت. بە خەیاڵەکانی خۆت وێنای داهاتوو بکە، بەڵام ئەوەت بیرنەچێت کە ئەوانە تەنها خەیاڵن و بۆ بەدیهێنانیان پێویستت بە کردارە.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

لە ئێستادا تۆ لە بارێکی دەروونی زۆر گونجاودایت بۆ دەربازبوون لەهەر تەمبەڵییەک یان کێشەیەک یان خوویەکی خراپ کە هەتا ئێستا لە ژیانتدا هەتبووە، لە ئێستادا توانایەکی زۆرت هەیە بەسەر مێشك و جەستەی خۆتدا، دەبێت ئەو توانایە لە ئەنجامدانی شتی باش و بەرهەمداردا سەرف بکەیت.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)


ئەمڕۆ هەندێک بڕیاری قورس لە پێشتە. هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە هەر بڕیارێک بدەیت، ئەوا بڕیاڕە راستەکەت داوە، گەر دڵنیا نەبویت لە بڕیاردان، داوای هاوکاری لە هاوڕێیەکت بکە، ئەو هاوڕێیەت بە هەمان بارودۆخی تۆدا تێپەڕیوە.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

رەنگە هەندێک جار هەست بە گەشبینی بکەیت و ساتی دوایی رەشبینی داتبگرێت، ماوەیەکە سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرێیەکی ژیانی خۆتی، ئەمڕۆ توانای ئەوەت بۆ دەڕەخسێت کە ئەو گرێیە لە کۆتاییدا چارەسەر بکەیت. کۆمەڵێک گۆرانکاری لەسەر رێی کارەکەتە، خۆتیان بۆ ئامادە بکە و بڕوات پێیان هەبێت.



٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

ئەمڕۆ هەست بە ووزەیەکی یەکجار زۆر دەکەیت، توانای جەستەیی و ئاستی متمانە بەخۆبوونت بە جۆرێکە کە وا هەستدەکەیت دەتوانیت چیایەک لە شوێنی خۆی بجوڵێنیت، گەر لە ئێستادا هاوکاری و ئامۆژگاری کەسێک دەکەیت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەیەک، هەوڵبدە خۆت لەوە بپارێزیت کە دەسبگریت بەسەر پرۆژەکەدا.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

ئەمڕۆ دەگەڕێیتەوە بۆ کاتی مناڵی، رەنگە ئەو کاتە خۆشانەت بیربکەوێتەوە کە لە کاتی منداڵیدا بەسەرتبردوون، تۆ بە سرووشت کەسێکی جددیت، بەڵام لە هەمان کاتدا لە واتای راستەقینەی خۆشیی تێگەیشتوویت و نرخی ژیان دەزانیت. دەکرێت بەبێ هیچ هۆکارێک هەست بە ئاسوودەیی بکەیت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

ئەو پرۆژانەی بە گروپ ئەنجام دەدرێن دەکرێت کاتێکی یەکجار زۆرت لێبەرێت، هەواڵی خۆش و گفتوگۆی خۆش لەسەر رێتە. چاوەڕوانی کۆمەڵێک چالاکی زۆر بکە لە دەوروبەرت.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

کۆمەڵێک بیرۆکەی نوێ لە بارەی کارەکەتەوە دێن بە میشکتدا، رەنگە بە تەنها بیر لە ئەنجامدانی شتێکی نوێ نەکەیتەوە لە کارەکەتدا، بەڵکو رەنگە لەگەڵیشیدا بیر لە گۆڕینی جۆری کارەکەت بکەیتەوە و بچیتە بوارێکی تەواو جیاواز و نوێوە.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

سەرکەوتنەکانی ئەم ماوەیەت لەگەڵ بەختە باشەکەت دەبێت ببنە هۆکارێک بۆ ئەوەی بیرۆکە و پلانی نوێ دابڕێژیت بۆ داهاتووی خۆت، دەتوانیت بواری بیرکردنەوەت فراوان بکەیت بە خوێندن و خوێندنەوەی زیاتر.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

تووشی سەرسوڕمان مەبە گەر لە پڕێکدا لە خۆتەوە بەبێ هیچ هۆکارێک تووشی توڕەبوون بوویت، رەنگە ئەو تووڕەبوونەت پەیوەندی بە کێشەیەکی رابردووەوە هەبێت کە لە کاتی خۆیدا چارەسەرت نەکردووە، زۆر بە جوانی لە رووداوەکانی ئەمڕۆ بڕوانە، بزانە چ شتێک یان چ کەسێک دەبێتە هۆی ئەوەی بەبێ هیچ هۆکارێک توڕە ببیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر گونجاوە بۆی لەگەڵ هاوڕێکانتدا بچیتە دەرەوە یان چالاکییەک بە گروپ ئەنجام بدەن، لەم رێگەیەوە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت زیاتر دەکەیت و بیرۆکەی نوێشت بۆ دێت لە بوارەکەی خۆتدا.


ئه‌م بابه‌ته 13119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو