چارەسەرێکی ئاسان بۆ رەشبوونی پێست

خەندان لایف-

لە وەرزی هاویندا بەهۆی بەرزی پلەکانی گەرماو بەتینی تیشکی خۆرەوە، پێست بۆر و ڕەشدەبێتەوە و تۆختر دەردەکەوێت کەمێک دەسووتێت، بەڵام دەکرێت لەڕێگەی چەند ماددەیەک یان پێکهاتەیەکی سروشتیەوە لەماوەی 30 خولەکدا ڕەنگی پێستەکە کاڵ بکەینەوە و بیکەینەوە بە ڕەنگە سروشتیەکەی خۆی.

1-کەمێک لم لەگەڵ ئاوی گوڵ تێکەڵ بکە، بیدە لە پێستەکەت کاریگەرییەکەی خێرایە و یارمەتی کاڵبوونەوە و کرانەوەی ڕەنگی پێست دەدات و دەیگەشێنێتەوە.

2-دوو کەوچکی گەورە نۆکی هاڕاو و دوو کەوچکی گەورە ماست و کەمێك زەردەچەوە تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە پێستەکەت، هۆکارێکە بۆ کرانەوەی ڕەنگی پێست و پاککردنەوەی و نوێکردنەوەی پێستە مردووەکان.

3-جێڵی تایبەتی ئالۆڤێرا هەیە کە یەکێکە لە ڕووەکە سروشتیەکان. بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە پێستەکەت.

4-پەتاتە سوودێکی زۆری بۆ بواری جوانکاری هەیە، ڕەنگی پێست یەکدەخاتەوە و دەیکاتەوە، پەتاتە و ئاوی لیمۆ و هەنگوین تێکەڵ بکە بیهاڕە، پاشان بۆ ماوەی 20 خولەک بیدە لە پێست.

5-تەماتە لەڕووی تەندروستی و جوانکاریەوە بەسوودە، زۆر کاریگەرە بۆ لابردنی رەشی پێست، تەماتە بکە بە دوو قاشەوە و بیهێنە بە پێستەکەتدا بۆ ماوەی 20 خولەک با پێوەی بمێنێتەوە و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

6-کەوچکێکی گەورە هەنگوین و کەمێک شیر تێکەڵ بکە و بیدە لەپێستەکەت بۆ ماوەی نیو کاتژمێر.

7-یەکێکی تر لە پیکهاتە بەسوودەکان بۆ لابردنی ڕەشی پێست شۆڤانە، کەوچکێکی گەورە شۆڤان و کەمێک شیر تێکەڵبکە، پاشان بیدە لە پێستەکەت و مەساجی پێبکە.

8-ئاردی جۆ ئامرازێکی خێرایە بۆ لابردنی ڕەشی ڕەنگی پێست لە هاویندا، بۆ هەموو جۆرە پێستێک دەبێت، کەمێک ئاردی جۆ و ماست و ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە و بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە پێست.


ئه‌م بابه‌ته 13431 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو