بەهۆی هاوسەرگیری ناسڵیهانەوە هونەرمەندێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات

خەندان لایف-

ئەستێرەی ناسراوی تورکی "کەمال دۆغلو" لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڕۆژی هاوسەرگیری قادر دۆغلو و ناسڵیهان هەوڵی خۆکوشتن دەدات لە شوقەکەی خۆیدا.

كمال دوغلو


کەمال دۆغلو گۆرانیبێژ و پسپۆڕی ناسراوی جوانکاری خانمانە لە تورکیادا و برای قادر دۆغلووە، دوای ئەوەی ئاشکرابوو کە کەمال هەوڵی خۆکوشتنی داوە لەهەمان ئەو ڕۆژەی کە ناسڵیهان و قادر پرۆسەی هاوسەرگیریان ڕاگەیاندووە لەکاتێکدا خانەوادەکەی هەوڵێکی زۆەیان داوە بۆ شاردنەوەی ئەم کارەی کەمال.

كمال دوغولو


میدیاکان و هەواڵەکان سەرجەمیان هۆکاری خۆکوشتنی کەمالیان گێڕایەوە بۆ ناسڵیهان، چونکە پێش ئەوەی هاوسەرگیری لەگەڵ قادری برای کەمالدا بکات، چەندین وێنە بڵاوبۆوە لە دیمەنی سەیری ناسڵیهان و کەمال و سەرجەم دیمەنەکان ئاماژەبوون بۆ ئەوەی کەمال ناسڵیهانی خۆشدەوێت، بەڵام کەمال ئەمەی ڕەتکردەوە و وتی من لەگەڵ هەموو هاوڕێیانم وێنە دەگرم و هەموو ئەمانە دەنگۆ و قسەن.

كمال دوغلو


کەمال دۆغلو لەدایکبووی ساڵی 1979یە لە مێرسین و کوڕی گەورەی خێزانەکەیەتی، لەپێناو هاوکاریکردنی باوکیدا بەردەوام کاری کردووە لە تەمەنێکی منداڵیەوە بەتایبەتی لە پشووی هاویندا، لەهەمانکاتدا ئاشقی کاری ئارایشت بوو بۆ خانمان، لەتەمەنی 12 ساڵیدا لەلایەن کوڕی مامیەوە ئارایشتگایەکی بۆ دەکرێتەوە بەردەوام دەبێت تا ناوبانگێکی باش دەردەکات و دەبێتە پێشکەشکاری بەرنامەیەک بەناوی ستایلی من.

كمال دوغولو


کاری جوانکاری بۆ چەندین کەسایەتی ناسراو دەکات و لەساڵی 2004 بەشداری مۆدێلی هەفتانەی نیویۆرک دەکات، لەساڵی 2008 یەکەم ئەلبومی گۆرانی بەرهەمدێنێت و سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستدەهێنێت.

كمال دوغلو


لەپاش ماوەیەکی کەمال شکست دەهێنێت و مایەپووچ دەبێت و نزیکەی 150 هەزار دۆلار لەدەستدەدات، هەر ئەمەش تووشی دڵەڕاوکێ و خەمێکی قوڵی دەکات و گۆشەگیر دەبێت و لای پزیشکی دەروونی چارەسەر وەردەگرێت و تا ئێستاش بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا ئالودەی خواردنەوەی کهولی بووە بەڕادەیەکی زۆر و ڕۆژی ڕاگەیاندنی هاوسەرگیری براکەی قادر و ناسڵیهان هەوڵی خۆکوشتن دەدات لە شوقەکەی خۆیدا، بەڵام خێزانەکەی هەوڵی شاردنەوەی دەدەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، بەڵام تائێستا هۆکاری هەوڵدانی خۆکوشتنی کەمال پشتڕاست نەکراوەتەوە.

كمال دوغلو


ناسڵیهان خاوەنی جوانیەکی سەرنجڕاکێشە و 23 ساڵە، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و بە خانمە شێوە کۆریەکە ناسراوە، لەتەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردووە و لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ قادر دۆغلو دەکات پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی.

ناصليهان أتاجول و قادر دوغلو
ئه‌م بابه‌ته 39942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو