بە عەزیەکی سپیەوە ئامادەبووان سەرسامدەکات

خەندان لایف-

خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی "نانسی عەجرەم" بە عەزیەکی سپی درێژی شیکەوە بەشداری فیستڤاڵی ئەروزی نێودەوڵەتی کرد و ئامادەبووانی سەرسامکرد.



نانسی
عەجرەم وەک هەمیشە کە بە خاوەن زەوقێکی شیک و کەشخە و سەرنجڕاکێش ناسراوە، بەشداری لە دووەمین یادی فیستڤاڵی ئەروزی نێودەوڵەتیدا کرد و کە عەزیەکی ناسکی شیکی سپی درێژی پۆشیبوو، یەكێک بوو لە ستایلەکانی layering.

لەنێو فیستڤاڵەکەدا چەند گۆرانیەکی پێشکەش بەھەوادارانی کرد.



نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە، ناوی تەواوی "نانسی عەجرەمە"، سەر بەخێزانێکی مەسیحيە، خاوەنی دوو چاوی سەرنجڕاکێشە و نیگایەکی خەیاڵی و ناسکی هەیە.



لە تەمەنی 11 ساڵیدا بەشداری دەکات لە پرۆگرامی ئەستێرەکانی داهاتوو و تێیدا مەدالیای زێڕ بەدەستدەهێنێت، پاش ماوەیەک لە تەمەنی 18 ساڵی ئەلبومێکی بڵاوکردەوە لەگەڵ چەند کلیپێکدا، بەڵام هێندە ناوبانگی دەرنەکرد، بۆ ماوەیەک دووردەکەوێتەوەو دواتر لەساڵەکانی 2003 بەدواوە بەگۆرانی "اخصمك اه" گەڕایەوە نێو دنیای هونەر و ناوبانگێکی باشی دەرکرد و زۆرترین هەواداری کۆکردەوە، هەربۆیە لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پلەی سێیەمی بەدەستهێنا وەک باشترین گۆرانیبێژ کە ئەلبومەکەی زۆرترین فرۆشی هەبووە.



نانسی خاوەنی خوشک و برایەکە و لەساڵی 2008 هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ پزیشکێکی ددان بەناوی "فادی هاشم"، لەئێساتدا دایکی دوو کچە بەناوەکانی میلا و ئیلا.









ئه‌م بابه‌ته 23256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو