نهێنیەکی گەورەی ئاشکرا کرد

خەندان لایف-

بۆ یەکەمجار خانمە ئەکتەری ناسراو "نورگول یەشڵجای" بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 14 ئۆگستۆس بۆ میدیاکانی تورکیایی ئاشکرا کرد و جەختی لەوەکردەوە کە "بەڵێ من ڕۆڵی سوڵتانە کۆسیم وەردەگرم لە وەرزی دووەمدا و بێرین سات چیتر ناتوانێت ڕۆڵی کۆسیم ببینێت".

جگە لەوەش نورگول باسی لەوەکرد کە هۆکاری سەرەکی دوورکەتنەوەی بێرین سات لە دراماکە کێشەی سیاسی و ناکۆکی نێوان بێرین و حکومەتی تورکیا و پاڵێوراوێکی هەڵبژاردنەکان و بیرو بۆچوونە جیاوازەکانیەتی.



بێرین سات یەکێکە لە ئەکتەرە ناسراوەکانی تورکیا و خاوەنی چەندین دراما و فیلمی بەناوبانگە کە ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەبینێت، نوێترینیان درامایی بەناوبانگ "سوڵتانە کۆسیمە" کە بەسەرهاتی ڕاستەقینەی سەردەمی مێژووی
عوسمانیەکانە و تەواوکەری "ژنەکانی سوڵتانە" کە بۆ زیاتر لە 30 زمانی جیهانی وەرگێڕدراوە.



بەڵام هەر وەکو پێشتر باسکرا لە وەزری دووەمی ئەم درامایەدا بێرین سات ڕۆڵەکەی لێدەستێنرێتەوە بەهۆیی ناکۆکی سیاسی و دروستکردنی تۆمەتی ناپاکی هاوسەرگیری و نانەوەی کێشەیەکی زۆر بۆ بێرین سات، ئەمە لەکاتێکدا کە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا لە دژی تورکیا دەنگ بە کوردەکان دەدات، هەموو ئەمانەش وایکرد کە ستافی دەرهێنانی دراماکە بێرین ڕەتبکەنەوە بە بیانووی کشانەوەی بینەری دراماکە.



بێرین سات" لەدایکبووی ساڵی 1984 خەڵکی ئەنقەرەیەو بەشی بازرگانی زانکۆی "بیلکنت"ی تەواوکردووە، هەردوو زمانی ئیسپانی و ئینگلیزی بەباشی دەزانێت.

بێرین سەرەتای یەکەم خۆشەویستی بە چیرۆکێکی دڵتەزێن کۆتایی دێت بە مردنی خۆشەویستەکەی لە ڕووداوێکدا، دواتر لە ساڵی 2007 پەیوەندی لەگەڵ بۆلێنت ئێبناڵ دەبەستێت و لەساڵی 2009 جیادەبێتەوە، لە ئێستاشدا هاوسەری گۆرانیبێژی ناسراوی تورک کینگان دۆغلووە، هەر بەهۆی ئەو کێشانەوە بەرەو ئەمریکا ڕۆیشتووە بەڵام بەشێکی لە هەوالەکان دەڵێن بۆ دانانی منداڵی بلوری چۆتە ئەمریکا.

حماة بيرين سآت تكشف حقيقة حملها
ئه‌م بابه‌ته 25942 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو