پێشبینی و ئامۆژگارییەکانی بورجەکەت بۆ ئەمڕۆ

خەندان لایف –

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ (١٥- ٨- ٢٠١٦):

١- کاوڕ (٢١/٣-٢٠/٤)

شتێکی مەترسیدار دەبێت بۆ تۆ گەر هەستیت بە ئەنجامدانی هەر کارێک لە ترسی کەسێک یان شتێک، یان لە ترسی شکستهێنان. رەنگە لە پێشوودا هەوڵی خۆشاردنەوەت دابێت لە ترساندا و وات کردبێت چاوت لەسەر نەبێت و کەس ئاگای لێت نەبێت، بەڵام لە ئێستادا ئەو ستراتیجییەتی خۆپاراستنە سوودت پێناگەیەنێت.

٢- گا (٢١/٤-٢٠/٥)

ئێستا کاتێکی زۆر گونجاوە بۆی هەندێک چالاکیی جەستەیی ئەنجام بدەیت و پەمپێک بە خوێنی خۆت بدەیت. ئەمە بە واتای ئەوە نایەت پێویستە وەرزشی زۆر قورس ئەنجام بدەیت، رۆیشتنێکی ئاسایی بە دەوری کۆڵانەکەتدا لە بەیانیاندا بەسە بۆ ئەوەی وزەی جەستەیی و دەروونیی پێویست بەدەستبهێنیت لەو رۆژەدا.

٣- دووانە (٢١/٥-٢١/٦)

رەنگە لە ئێستادا وا هەستبکەیت کە لەلایەن چواردەوەرەکەتەوە تاقی دەکرێیتەوە و پێویستە تۆش تواناکانی خۆت بسەلمێنی. خۆشبەختانە، لەم ماوەیەدا هەست بە خۆشییەکی زۆر دەکەیت لە رووی سۆزدارییەوە. ئەو تاقیکردنەوانەی کەسانەی تر دەتکەن گرنگ نییە، ئەوەی گرنگە ئەو تاقیکردنەوانەن کە خۆت بە سەر خۆتیدا دەهێنیت. تۆ گەورەترین بەربەستیت لە بەردەم خۆت، هەندێک هەنگاو بنێ بۆی هێندە لەگەڵ خۆتدا رەق نەبیت.

٤- قرژاڵ (٢٢/٦-٢٢/٧)

تۆ دەتوانیت ژیانت زیاتر پڕبکەیت لە ئاسوودەیی. پێویستە گرنگییەکی زیاتر بە هەستەکانی ناخت بگریت و بزانیت چیت پێدەڵێن. تۆ لەوە ناترسیت لە هەندێک بارودۆخدا راستییەکان بڵێیت. کەسانی تر رەنگە داوات لێ بکەن کە بە پێی هەندێک حەز و خواستی ئەوان کاربکەیت، بەڵام لە راستیدا تۆ کار بۆ خۆت دەکەیت نەک بۆ ئەوان.

٥- شێر (٢٣/٧- ٢٢/٨)

هەر کاتێک هەستت کرد بە قۆناغێک گەیشتوویت پڕە لە جێگیر بوون لە رووی دەروونیەوە، ئەوا شتێک روودەدات کە بارودۆخەکەت لێ تێکدەدات. لە ناختدا کۆمەڵێک بیرکردنەوە و ترس و پیكدادانی دەروونی بوونیان هەیە کە رێگریت لێدەکەن لە کارکردن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت. هەوڵبدە زۆر لۆجیکییانە بیر لە شتەکان نەکەیتەوە، هەوڵبدە هەموو شتێک لێک نەدەیتەوە و سەری خۆتیان پێ قاڵ نەکەیت.


٦- فەریک (٢٣/٨-٢٢/٩)

تۆ ووزەیەکی زۆر و متمانەبەخۆبوونێکی زۆرت هەیە بە خۆت. ئەمە شتێکی سەرنجراکیشە، بەڵام ئاگادار بە لە هەمان کاتدا رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی بارودۆخی مەترسیدار و قورست بۆ دروست بکات. رەنگە هەندێک جار زۆر توڕە بیت ئەم ماوەیە، بەتایبەت کاتێک لەگەڵ یەکێكدا رووبەڕوو دەبیتەوە.

٧- تەرازوو (٢٣/٩-٢٢/١٠)

لەگەڵ خۆت و لەگەڵ دەوروبەرەکەت دڵخۆش بە. واز لە دۆزینەوەی هەڵەی کەسانی تر بهێنە. ئەوەندە رەخنە لە هاوڕێ و دۆستەکانت مەگرە، رەنگە رۆژێک لە رۆژان بەهۆی رەخنە بەردەوامەکانتەوە هێچ هاوڕێیەکت نەمێنێت و هەموویان لەدەست بدەیت.

٨- دووپشک (٢٣/١٠-٢١/١١)

رەنگە هەست بە ووزەیەکی یەکجار زۆر بکەیت و حەز بە گەشتکردن بکەیت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک بیروبۆچوونی نامۆ دێن بە مێشکتدا و رێگریت لێدەکەن لە گەشت کردن یان سوودبینین لەو ووزە زۆرە کاتییەی لە ئێستادا هەتە. هێمن بەرەوە و بیرت یەکبخە. یەک کردار لە یەک کاتدا ئەنجامبدە نەک چەن کارێک لە یەک کاتدا.

٩- کەوان (٢٢/١١-٢٠/١٢)

ئەم ماوەیە رەنگە زۆر زیاتر لە توانای خۆت کار بکەیت لە پرۆژەیەک یان لە هەرشتێکدا تەنها بۆ ئەوەی بۆ دەوروبەرەکەتی بسەلمێنیت کە تۆ کەسێکی زۆر بە توانا و تایبەتیت و جیاوازیت لەوان. ئەمە بیرکردنەوەی درووست نییە و خۆت لەو کارانە بپارێزە و رێگە مەدە رووبدەن.

١٠- گیسک (٢٠/١٢- ١٩/١)

تۆ دەتوانیت لە ژیانتدا بە شێویەکی چالاکانەتر و کاریگەرتر هەوڵبدەیت. تواناکانت بەشی خۆیان بەهێزن و پێویستت بە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کەسدا نییە تەنها بۆ ئەوەی دەنگت ببیسترێت.

١١- سەتڵ (٢٠/١-١٨/٢)

هەر کەسەو تێڕوانینی جیاوازی خۆی هەیە بۆ پێوانە کردنی سەرکەوتن. نابێت هەست بە بێزاری بکەیت ئەگەر دەستکەوتەکانت هێندەی دەسکەوتەکانی هەندێک کەسی تر گەورە نەبوون. خۆت بە کەس بەراورد مەکە، چونکە بەراورد کردن وات لێدەکات نەتوانیت هەنگاوی زیاتر بەرەو سەرکەوتن بنێیت.

١٢- نەهەنگ (١٩/٢-٢٠/٣)

ئەم ماوەیە رەنگە وا هەستبکەیت جەنگێک یان پیلانگێڕییەک لەلایەن کەسێکەوە یان گروپێکەوە دەستی پێکردووە و تۆش ئامانجەکەیت، بۆیە ئەم ماوەیە رەنگە تۆزێک قورس بێت بۆت.

لە جیاتی ئەوەی تەنها هەست بە هەستەکانت بکەیت، هەوڵبدە لێیان تێبگەیت لە روانگەیەکی لۆجیکییانەوە، هەوڵبدە هەستیان پێ نەکەیت، ئەمە باشترین شتە بۆ تۆ لە ئێستادا.


ئه‌م بابه‌ته 15075 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو