وێنە.. کێکێک نرخەکەی 75 ملیۆن دۆلارە

خەندان لایف-

ڕەنگە زۆرجار هەواڵی یادی لەدایکبوون و ئاهەنگی گەورە و گرانبەها ببیستین، بەڵام خێزانێکی عەرەبی ژمارەی پێوانەی دەشکێنن و گرانترین کێک بە بڕی 75 ملیۆن دۆلار پێشکەشی کچەکەیان دەکەن.
قالب حلوى

هەر بەگوێرەی هەواڵەکان ئەم کێکە لەلایەن دیزاینەرێکی بەناوبانگی بەریتانی دروستکراوە بەناوی "دیبی نێگهام" کە بۆ ماوەیەکی زۆر سەرقاڵی دروستکردنی ئەم کێکە بوو، بە بۆنەی یادی لەدایکبوون و گۆڕینەوەی ئەڵقەی دەزگیرانی و مارەبڕینی کچەکەیان خانەوادەیەکی عەرەب بڕیاریاندا کە جوانترین و جیاوازترین کێک لەجیهاندا بۆ ئەو ڕۆژە ئامادەبکەن، درێژی قاڵبی کێکەکە 6 پێ بوو.
قالب حلوى

دیپی یەکەم جاری نییە کاری لەو شێوەیە دەکات و پێشتریش دیزاینی عەزیەکی بوکێنی دروستکرد بە بڕی 11.5 ملیۆن جونیەی ئوستورالی، دروستکردنی قاڵبی کێکەکەش نزیکەی 45 ڕۆژی پێچوو، کە کێشی 450 کیلۆگرام بوو نزیکەی 120 کیلۆ هەویر لە دروستکردنیدا بەکارهاتبوو، 60 کیلۆ شوکوڵاتە، بەڵام گرانی نرخی کێکەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵماسانەی تێیدا بۆ ڕازاندنەوە بەکارهێنرابوو کە پێکهاتبوو لە 15 پارچە ئەڵماسی سپی و 17 پارچە ئەڵماسی تر کە بڕی هەریەکێکیان 30 ملیۆن جونیەی ئوستورالی بوو، ئەمە جگە لە 400 پارچە ئەڵماسی دیکە لەدروستکردنی جلوبەرگی کەسەکانی سەر کێکەکە.

قالب حلوى

قالب حلوى

قالب حلوى

قالب حلوى

قالب حلوى





ئه‌م بابه‌ته 7375 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو