بەگۆرەوی شێوازی قژت بگۆڕە

خەندان لایف-

خانمان ڕۆژانە گۆرانکاری لە قژیاندا دەکەن لە لول بۆ خاو، بە پێچەوانەشەوە بەڵام بێگومان ئەو خانمانەی قژیان خاوە ئارەزووی لول دەکەن زیاتر بەهەمان شێوە خاوەنی قژ لولەکانیش ئارەزووی قژی خاو دەکەن.

الشعر


نیکول خانمێکە شارەزای بواری جوانکاریە و ڕۆژانە لە ڕێگەی ئینستاگرامەوە بە بیرۆکە نوێیەکانی ڕێنمایی نوێ پێشکەشی خانمان دەکات و ستایلی نوێ نمایش پیشانی خانمان دەدات.

الشعر


نیکول لە نوێترین وێنە و ڤیدیۆیدا بە چەند هەنگاوێکی نوێ خانمان فێری شێوازێکی نوێ دەکات بۆ لولکردنی قژیان بە بەکارهێنانی گۆرەوی و سپرای قژ.

الشعر


سەرەتا چەند گۆرەویەکی پاکوخاوێن دەهێنێت، دواتر قژەکەی دەکاتە چەند بەشێکەوە بەپێی خواستی خۆی، واتا دەکرێت بەشەکان کەم کەم بن دەکرێت زۆریش بێت، دواتر بەش بەش قژەکەی لول دەدات بە گۆرەویەوەکەوە وەکو وێنەکە.

الشعر


ئەم ڕێگایە زۆر ئاسانە پێش هەر بۆنەیەک دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە ئەنجامی بدەیت، نیکول دوایی ئەوەی تەواوی قژەکەی لولدا سپرای لێدەدات و هەموو بەشەکانی قژی تەواودەکات، لەپاش چەند کاتژمێرێک دەیکاتەوە و دەبینیت بە شێوەزێکی زۆر جوان و سەرنجڕاکێش لول بووە، بەبێ بەکارهێنانی هیچ گەرمیەک کە ببێتە هۆی سوتانی.

الشعر

الشعر
ئه‌م بابه‌ته 9051 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو