لەیەکەم بینینی خۆشەویستەکەتدا سوراوی سور بەکارمەهێنە

خەندان لایف-

بینینی یەکەم بۆ هەردوو ڕەگەز زۆر گرنگە وەک تاقیکردنەوەیەک وایە لەنێوانی ئەو دوو کەسەدا، هەردوولا بایەخی بە هەر ڕەفتار و کارێک دەدەن کە لەلایەن بەرامبەرەوە ئەنجامدەدرێت چ لەڕووی ماکیاژی خانمانەوە یان جلوبەرگ یان قسەکردن و جوڵە و چالاکیەکان.

ڕاستە کە پیاوان زۆر ئارەزووی ڕەنگی سور دەکەن بۆ لێوی خانمان، لەهەمانکاتدا خانمانیش ڕەنگی سوریان لاخۆشەویستە و وەک ڕەنگێکی شیک و سەرنجڕاکێش بەکاریدەهێنن بۆ لێوەکانیان، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نیە لە یەکەم بینینەوە سوراوی سور بەکاربهێنیت، بەتایبەت ئەگەر پەیوەندیەکە زۆر جدی و ڕاستی بێت، بەتایبەتی لای پیاوانی ڕۆژهەڵاتی.

بەگوێرەی توێژینەوە زانستی و کۆمەڵایەتیەکان، ڕەنگی سوری لێو بەشێوەیەکی گشتی لای نەتەوە ڕۆژهەڵایەتیەکان هێمایە بۆ بەهێزی و متمانە بەخۆبوون و ئازایی و چاونەترسی و بێ باکی(الجرأة)، هەر بۆیە بینینی ئەو ڕەنگە لەیەکەم بینیندا پێش دروستبوونی خۆشەویستیەکی بەهێز و ناسینی یەکتری بە تەواوی، هۆکارێکە بۆ لێکدانەوەی هەڵە و کاریگەری سلبی دەبێت لەسەر بیرکردنەوەکانی پیاوان، هەوڵبدە زیاتر پشت بە ڕەنگە پەمەیی باوەکان ببەستیت.


ئه‌م بابه‌ته 8991 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

نیشانە کردن

‌‌‌

زۆرترین خوێندراو